به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ شه‌موو ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان له نێوان هه‌وری ته‌واو بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌باران له كات و شوێنی جیا دا، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 14 پله و نزمترین پله‌ش دوو پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی یه‌كشه‌م ئاسمانی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 15 پله و نزمترین پله‌ش سێ پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.