ماوه‌یه‌ك بوو ڤیدیۆكردنی ڕه‌فتارێكی سه‌یر له‌ناو گه‌نجان و به‌كارهێنه‌رانی یوتوب بڵاو بووبووه‌وه، بۆیه یوتوب بڕیاری سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی دا كه بوونه هۆی مردنی چه‌ندان كه‌س.
له ساڵی پاره‌وه چالێنجێكی سه‌یر له‌ناو یوتوبه‌ره‌كان و گه‌نجانی به‌كارهێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتوب بڵاو بووه‌ته‌وه، ئه‌ویش خواردنه‌وه‌ی كیسه سابوون و تایتی گیراوه بوو كه سه‌ره‌تا له لایه‌ن گه‌نجێكه‌وه ده‌ستی پێ كرد، هه‌ر بۆ خۆشی كیسه‌یه‌ك له تایتی گیراوه‌ی خوارده‌وه، له ڤیدیۆی په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا بڵاوی كرده‌وه.
ئه‌م ڤیدیۆیه له‌ناو خه‌ڵكدا به شێوه‌یه‌كی زۆر ده‌نگی دایه‌وه، وای لێ هات هه‌موو كه‌سێك تاقی كرده‌وه، چونكه پێیان وابوو ئه‌و كوڕه‌ی ڤیدیۆكه‌ی یه‌كه‌مجار كرد، به ڕاستی بووه كه گوتبووی "ئاره‌زووی خواردنتان پێی زیاد ده‌بێت"، له‌به‌ر ئه‌مه ئه‌م شته بوو به چالێنجێكی ناودار و له‌ناو خه‌ڵك به "tide poos challenge" ناسرا.
بێگومان خواردنی ئه‌و مادانه زیانێكی زۆر به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وای كرد زۆر له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م شته‌یان تاقی كردووه‌ته‌وه، تووشی نه‌خۆشی بن، گه‌ده‌یان بۆ هاته شووشتن و هه‌ندێك حاڵه‌تی مردنیشی تێدا تۆمار كرا، بۆیه ماڵپه‌ڕی یوتوب بڕیاری دا هه‌موو ئه‌و ڤیدیۆ تۆماركراوانه بسڕێته‌وه و ڕێ به بڵاوبوونه‌وه‌ی هیچ ڤیدیۆیه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ش نه‌دات.