له‌گه‌ڵ نیمچه وه‌ستانى كاروبارى حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا به‌هۆى ته‌نگژه‌ى بودجه‌وه، نرخى پشكى كۆمپانیا ئه‌وروپییه‌كان له بازاڕ به‌رزده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سایته ئابوورییه‌كانى دنیا تێبینى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى پشكى كۆمپانیا ئه‌ورپییه‌كانیان كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ڵێن له 10 ساڵى رابردوو واته له 2008وه وه‌ك ئه‌مڕۆ به‌رز نه‌بووه‌ته‌وه.
به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى پشكه‌كان له چه‌ند بوارێك تێبینى كراوه، له‌وانه ئاماژه‌ى ستۆكس 50 بۆ پشكى كۆمپانیا گه‌وره‌كانى ناوچه‌ى یۆڕۆ له خولى یه‌كه‌مى ئاڵۆگۆڕكردن له بازاڕدا به رێژه‌ى 0.73 % به‌رز بووه‌ته‌وه، واته زیاتر له 402 خاڵى هێناوه، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاسته كه له 10 ساڵى رابردوودا تۆمار كرابێت.
هه‌روه‌ها پشكى ته‌واوى كه‌رته‌كان به‌رز بووه‌ته‌وه ته‌نیا كه‌رتى وزه نه‌بێت. وا پێشبینى ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا نرخى پشكه‌كان بگات به‌وپه‌ڕى به‌رزبوونه‌وه. شاره‌زایان تێبینییان كردووه له كه‌رتى كانزایى و كه‌لوپه‌لى ناوماڵیش ئاستى كۆمپانیاكان به‌رز بووه‌ته‌وه.
هه‌ندێك له ئابووریناس و چاودێران پێیانوایه به‌شێك له هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى پشكى كۆمپانیا ئه‌وروپییه‌كان بۆ ته‌نگژه‌ى شه‌موو ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌شێك له داوده‌زگاكانى ئه‌مه‌ریكا به‌هۆى ته‌نگژه‌ى بودجه‌وه وه‌ستاون.