خۆراك وەكو چەكێك بەكاردەهێنرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەكان و یارمەتی چاكبوونەوەی لەش دەدات، بەڵام خواردنی زیاد لە پێویست گرفتی تەندروستی دروست دەكات، بەشێوەیەكی ئاسایی مرۆڤ لە دێر زەمانەوە خۆراكی جۆراوجۆریان بەكارهێناوە بۆ چاكبوونەوەی نەخۆشی، بەتایبەت میوە، بەهارات، گژوگیای سروشتی، بەگوێرەی توێژینەوەكانیش بۆ چارەسەركردنی گرفتە تەندروستییەكان ئەم خۆراكانە وەك چارەسەر بەكاردەهێنرێن.
یەكەم: سركەی سێو ، ئەگەر بتەوێت بە خێرای تەندروستی كۆ ئەندامی هەرس باشتر بكەیت، ئەوە سركەی سێو ڕێگەیەكی باشە بۆ چالاككردنەوەی كۆئەندامی هەرس و دەتوانێت بە شێوەی رۆژانە بەكاری بهێنیت یان وەكو بەدیلێك لە بری لیمۆ بەكاربهێنرێت لە زەڵاتە و دروستكردنی شەربەتدا، یان تێكەڵكردنی لەگەڵ گژوگیای سروشتی، زەیتی زەیتوون، خوێی دەریای.
دووەم: مۆز، لەكاتی هەستكردن بە فشاری دەروونی مۆزێك بخۆ، بەمشێوەیە یارمەتی هێوربوونەوەی مێشك دەدات، بەهۆی بوونی بڕێكی زۆری شەكر و كالۆریەوە، شەكری خوێن بەرز دەكاتەوە بە ڕێژەی %30 ڤیتامین B6 تێدایە.
سێیەم: كێوی ، میوەیەكی بچووكە و بڕێكی زۆر ڕیشاڵ و ڤیتامین C تێدایە، بە خۆراكی پۆتاسیۆم بەرز ناسراوە، تێكەڵی ڤیتامین و كانزا و پێكهاتەی خۆراكی یارمەتی چەندان نەخۆشی دەدات، وەكو جەڵتەی دڵ و نەخۆشییەكانی هەناسە و شێرپەنجە، هاوكات كێوی كاریگەرییە لاوەكییەكانی ئەسپرین كەم دەكاتەوە و كۆڵیسترۆڵی LDL نزم دەكاتەوە، ڕێگە لە مەینی خوێن دەگرێت فشاری خوێن كەم دەكاتەوە.
چوارەم: پەتاتە، چەندان پێكهاتەی گرنگی تێدایە، یارمەتی كەمكردنەوەی ئازاری سەرئێشە دەدات و یارمەتی بەرزبوونەوەی سەرەوتەنین دەدات كە پرۆتینی لەش بەرز دەكاتەوە و چەوری لەش دادەبەزێنێت.