دوای ئه‌وه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوو به‌فرێكی زۆر له سنووری شارۆكه‌ی ئامێدی باری، دیمه‌نێكی جوان و سه‌رنجڕاكێش ئه‌و ناوچه‌یه‌یه پۆشی و به‌رگێكی سپی به‌سه‌ر شاخه‌كانه‌وه بینرا.
له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، به‌فرێكی زۆر له شارۆكه‌ی ئامێدی باری، به پێی قسه‌ی هاووڵاتییانی ناوچه‌ی به‌رواری باڵای سه‌ر به ئه‌و شارۆكه‌یه بێت، به‌رزی به‌فره‌كه گه‌یشتبووه نیو مه‌تر، به پێی ئه‌و سه‌رمایه‌ی كه‌شوهه‌واوی ناوچه‌كه‌ش بێت، ڕێی تێده‌چێت تا چه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وام بێت، ئێسته‌ش دیمه‌نی ئه‌و ناوچه‌یه به ته‌واوی سپی پۆشیوه و ڕه‌نگێكی جوانی به ساخه‌كان به‌خشیوه.
ئه‌مانه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌كی ناوچه‌ی به‌روارین، له دوای بارینی به‌فره‌كه:
ئامێدی ، نه‌وزاد هلۆری.