به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیك له ماوه‌ى 10 رۆژى رابردوودا 336 بوومه‌له‌رزه له ئێرانى داوه، كه دواترین بوومه‌له‌رزه به‌یانى ئه‌مڕۆ بوو، به هێزى پێنج پله‌ى رێخته‌ر له رۆژئاواى ئێرانی دا.
فه‌رهاد فرووزى به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێریكردنى بوومه‌له‌رزه له كرماشان گوتوویه‌تى، "له 11ى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ تا به‌یانى ئه‌مڕۆ 336 بوومه‌له‌رزه له ئێرانی داوه".
فرووزى ده‌ڵێ، "ئامێره‌كانى تۆماركردنى بوومه‌له‌رزه 23 بوومه‌له‌رزه‌ى گه‌وره‌تر له چوار پله‌ى رێخته‌ریان تۆمار كردووه، هه‌روه‌ها حه‌وت بوومه‌له‌رزه له سه‌رووى پێنج پله بووه، 16 بوومه‌له‌رزه‌ش له چوار تا پێنج پله‌ى رێخته‌ر بووه".
به پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى ئێرناى ئێرانى، به‌یانى ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به پله‌ى پێنجى رێخته‌ر له شارۆكه‌ى سۆمارى داوه كه سه‌ر به شارى قه‌سرى شیرینه له رۆژئاواى كرماشان.
پێشتریش له شارى كرماشان له 12 نۆڤێمبه‌رى رابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له شاره‌كه‌ى دا به هێزى حه‌وت پله‌ى رێخته‌ر كه بووه هۆى گیان له‌ده‌ستدانى 620 كه‌س و برینداربوونى 12 هه‌زار كه‌س.
پێشتر زانایانى زه‌ویناسى پێشبینییان كردبوو ساڵى 2018 ساڵى بوومه‌له‌رزه‌كان بێت له چه‌ند شوێنێكى دنیادا.