بەم خۆراكانە ئێسك بەهێز و تەندروست بكەن

:: PM:02:46:20/01/2018 ‌
ئێسكەپەیكەری مرۆڤ بە گرنگترین هۆكاری مانەوەی مرۆڤ و وەستان و جوڵەی بەو شێوازەی هەیەتی، دادەنرێ، كاتێك ئێسكی مرۆڤ پتەو و بەهێز بێ، ئەوا توانای مانەوەی مرۆڤ باشتر دەبێ، بەڵام لاوازی ئێسك جۆرەها كێشە تووشی مرۆڤ دەكات، بەم خۆراكانەی خوارەوەیش دەتوانن ئێسك بەهێز و پتەو بكەن، تا لە هەموو كێشە تەندروستییەكانی ئێسك بە دوور بن.

یەكەم: سەوزە، گەڵای سەوز سەرچاوەیەكی نایابی كانزاكانن كە بۆ تەندروستی ئێسك و بەهێزبوونی ئێسك گرنگن، جگە لەوە كالیسیۆم، مەگنیسیۆم، فۆسفۆر و پۆتاسیۆم و ئاسن بۆ ئێسك دابین دەكەن، چەندان سەوزە هەن كە ئێسك بەهێز دەكەن وەكو چرۆی برۆكسل، كەلەرم ، خەردەل، كووزەڵە، سپێناخ بڕێكی زۆر كالیسیۆمی تێدایەوە.

دووەم: ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە پرۆتین، پرۆتین زۆر گرنگە بۆ پتەوی ئێسك و تەندروستی، سنگی مریشك و ماسی و هێلكە و شیر  و گۆشتی گا و پاقڵە، باشترین و دەوڵەمەندترین سەرچاوەی پرۆتینە جۆراوجۆرەكانن و پێویستە بەردەوام بیخۆن.

سێیەم:دانەوێڵە، گرنگە تا بڕی پێویستی كاربۆهیدراتی ئالۆز لە لەشدا زیاد بكرێت. كەلەلایەن لەشەوە لە پرۆتینەوە دەگۆردرێت بۆ وزە. پرۆتین دەتوانرێت بۆ ماسوولكە بەكاربهێنرێت، ماسوولكە و ئێسكەكان بەهێز دەكات، ئەوە بیرۆكەیەكی باشە بۆ تێكشكاندنی كاربۆهیدراتی ئاڵۆز، دانەوێڵەكان وەكو برنجی قاوەیی، برنجی كێوی، شۆفان، گەنمە شامی، هەموو ئەمانە مەگنیسیۆمیان تێدایە، زۆر پێویست بۆ مژینی كالیسیۆم.

چوارەم:ئێسك بخۆ، ئێسك باشترین سەرچاوەی كالیسیۆمە لە گیانەوەران،  خواردنی ئێسك و موخی ناو ئێسك بیرۆكەیەكی باشە بۆ بەهێزبوونی ئێسكی مرۆڤ، بەتایبەت خواردنی ڕانی مریشك، ملی نەعامە، ئێسكی كەروێشك، باڵی مراوی،  ماسی.

سەرچاوە/ healthdigezt



وشە - ئاوات ئازاد