شه‌مووى رابردوو پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵێكى به هه‌ڵه بڵاو بووه‌وه گوایه هه‌ڕه‌شه‌ى مووشه‌كى هه‌یه له‌سه‌ر ویلایه‌تى هاواى ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، كاتێك كورته نامه‌یه‌كیان له رێى مۆبایله‌وه پێگه‌یشت.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه، دانیشتووانى ئه‌م ویلایه‌ته له تۆڕى ئینته‌رنێت به دواى زانیارى ده‌گه‌ڕان بۆئه‌وه‌ى په‌نا بۆ شوێنى تر ببه‌ن، له‌م كاته‌دا به‌ناوبانگترین سایتى پۆرنۆگرافى %77 رێژه‌ى بینه‌رانى كه‌م بووه‌وه.
به‌ڵام كاتێك له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه هه‌واڵه‌كه به‌درۆ خرایه‌وه و گوترا كورته نامه‌كه له باره‌ى ئاراسته‌كردنى مووشه‌ك بۆ ویلایه‌ته‌كه به هه‌ڵه بووه، به ماوه‌یه‌كى كورت هه‌مان سایت رێژه‌ى بینه‌رانى %50 زیادى كرده‌وه.
به پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى ده‌یلى مایلى به‌ریتانى، سایته‌كه بینه‌رى له جاران زیاتر بووه. ئه‌مه ته‌نیا به‌قسه نییه، به‌ڵكو رۆژنامه هه‌موو داتاكانى خستووه‌ته‌ڕوو.
رۆژى شه‌مووى رابردوو 13 ى كانوونى دووه‌م له ویلایه‌تى هاواى ئه‌مه‌ریكا كورتهنامهیهك بۆ هاووڵاتییان ره‌وانه‌كرا گوایه هه‌ڕه‌شه‌ى مووشه‌ك هه‌یه، به‌ڵام دواى چه‌ند سه‌عاتێك ده‌ركه‌وت زانیارییه‌كه به هه‌ڵه بووه.