كۆمپانیای سامسۆنگ، خاوه‌ندارێتی داهێنانێكی نوێی وه‌رگرت كه مافی بۆ ئه‌و كۆمپانیا كۆرییه پارێزراو ده‌بێ و به‌هۆیه‌وه ڕكابه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئایفۆن X به‌رز ده‌كاته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی شێوه‌كه‌شی نزیكی ئه‌وه‌ی ئه‌پڵ ده‌بێ.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كۆمپانیای سامسۆنگ، بڕیاری داوه له به‌رهه‌مهێنانی گالاكسی 9دا، به ته‌واوی ڕووی مۆبایله‌كه‌ی بكات به شاشه، به‌مه‌ش پێشی ئایفۆن X ده‌داته‌وه كه نه‌یتوانیبوو ناوچه‌كانی كامێرا و بڵندگۆ بكاته شاشه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ، به به‌رهه‌مهێنانی ئایفۆن X له‌لایه‌ن چاودێران و به‌كارهێنه‌رانه‌وه تووشی ڕه‌خنه‌ی زۆر بوو، ده‌ڵێن notch interferes كه بۆ ناساندنی ڕووی به‌كارهێنه‌ره، له‌گه‌ڵ شێوه‌ی گشتی مۆبایله‌كه ناگونجێ و كێشه‌ی ته‌كنیكیشی هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و خاوه‌ندارێتییه‌ی مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆ سامسۆنگ گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه له ئایاری 2017 پێشكه‌شی كردووه، كۆمپانیای سامسۆنگ ده‌توانێ سیسته‌می ناساندنی ڕوو Face ID به‌كار بهێنێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناچار بێت شاشه‌كه‌ی بۆ بێنێته خوار و دیزاینه‌كه‌ی تێك بدات.
جێی ئاماژه‌یه، كۆمپانیای سامسۆنگ، به به‌رهه‌مهێنانی گلالاكسی 8 و گالاكسی نۆت 8، توانی له پێشه‌نگی مۆبایله ئه‌ندریده‌كان بمێنێته‌وه و قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه بكاته‌وه كه له گالاكسی نۆت 7 له ڕووی ئابووری و ناوبانگه‌وه پێی گه‌یشت.