بەرشەلۆنە رەتی دەكاتەوە لەگەڵ گریزمان رێككەوتبێ

:: PM:05:59:20/01/2018 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەفەرمی سەرجەم ئەو هەواڵانەی رەت كردەوە سەبارەت بە گرێبەستكردن لەگەڵ ئەنتوان گریزمانی ئەستێرەی فڕەنسی و یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی هاتبوونە بڵاو كردنەوە.

یانەی بەرشەلۆنە لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد بەهیچ شێوەیەك ئەو دەنگۆیانە راست نین سەبارەت بە رێككەوتن و نزیكبوونەوەی گرێبەستكردن لەگەڵ گریزمان لەسەر لاپەڕەی رۆژنامەكان بڵاو كراونەتەوە.

یانەكە جەختیشی كردەوە ئەم هەواڵانە دڵتەنگیان كردوون و رێزی تایبەتیشیان بۆ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید هەیە.

جێی باسە ئەمڕۆ شەموو زۆرێك لە رۆژنامەكانی ئیسپانیا و جیهان بڵاویان كردبووەوە كە یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ گریزمان رێككەتووە و لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستای یاریزاناندا پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید داوە كە بە 100 ملیۆن یۆرۆ دیاری كراوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م