كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی نوێترین وێنەی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئینستگرام) بڵاو كردەوە كە تێیدا دەردەكەوێت لەگەڵ خۆشەویستەكەی جۆرجینا رۆدریگیز لەسەر رۆخی رووبارێك لە وڵاتی پورتوگال خەریكی كات بەسەر بردنن.
رۆناڵدۆ لەسەر وێنە رۆمانسییەكەی لەگەڵ جۆرجینا نووسیبووی (دڵ)، وێنەكەش لە ماوەی 4 سەعاتی بڵاوكردنەوەیدا 4 ملیۆن هەوادار لایكی بۆ كردبوو.
ئەمە لە كاتێكدایە كە رۆناڵدۆ سبەی یەكشەم لەگەڵ یانەی ریال مەدرید یارییەكی زەحمەتی بەرامبەر یانەی دیپۆرتیڤۆ لاكڕۆنیا لە چوارچێوەی ركابەرییەكانی هەفتەی 20ی خولی ئیسپانیا هەیە.
یانەی ریال مەدرید ئێستا بەكۆكردنەوەی 32 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی یانەكانی خولی ئیسپانیا دێت و بە 19 خاڵ لە دواوەی یانەی بەرشەلۆنەی ركابەرییەتی.