مرۆڤ رۆژانه چه‌ندان جۆری جیاواز له خۆراك ده‌خوات، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت و هه‌ست پێبكات كه ئه‌م جۆره خۆراكه زیان به گورچیله‌یان ده‌گه‌یه‌نێت و تووشی كێشه‌ی گورچیله‌یان ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
saveourbones" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له كۆمه‌ڵێك خۆراك ده‌كات كه زیانیان هه‌یه بۆ ته‌ندروستی گورچیله‌كان و ده‌ڵێت، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه پسپۆڕان له‌سه‌ر چه‌ند خۆراكێك ئه‌نجامیان داوه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه كۆمه‌ڵێك خۆراك هه‌ن و ده‌بنه هۆی له‌ناوبردن و سستبوونی گورچیله‌كان.
لێره‌دا باس له چه‌ند خۆراكێك ده‌كه‌ین كه زیانیان هه‌یه بۆ گورچیله.
یه‌كه‌م/ گۆشت: خواردنی برێكی زۆر له گۆشت زیانی هه‌یه بۆ گورچیله‌كان، هه‌روه‌ها به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كیش كه ده‌ركه‌وتووه خواردنی گۆشت ژه‌هری یوریك زیاد ده‌كات بۆ گورچیله‌كان و زیانیان پێ ده‌گه‌ێنێت و زۆرجاریش به‌ردی گورچیله دروست ده‌كات.
دووه‌م/ كافایین: خواردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر كافایین ده‌بێته هۆی وشككردنه‌وه‌ی گورچیله‌كان و لهكارخستنیان، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له رۆژێكدا رێژه‌یه‌كی زۆر كافایینت خوارده‌وه، ئه‌وا گورچیله‌كانت چالاك ده‌بن كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی زۆرتر میزبكهین كه ئه‌م ڕێژه زۆره له میزكردن زیان به گورچیله ده‌گه‌ێنێت.
له‌م هه‌واڵه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه كه نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاوی پێویست به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به گورچیله‌كان، بۆیه پێویسته رۆژانه هه‌شت په‌رداخ ئاو یان زیاتر بخۆینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گورچیله پاكبێتهوه له ژه‌هر و به‌رد.