بایرن میونشن گڵۆپی سەوز بۆ ڤیدال هەڵدەكات

:: PM:06:33:20/01/2018 ‌

بەگوێرەی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشن گڵۆپی سەوزی بۆ ئەرتۆرۆ ڤیداڵی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی چیلی هەڵكردووە تا كۆتایی ئەم وەرزە جێیان بێڵێ.

رۆژنامەی (بێڵد) بڵاوی كردەوە: كارگێڕی یانەی بایرن میونشن گڵۆپی سەوزیان بۆ ڤیدال هەڵكردووە تا لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا جێیان بێڵێ.

بەگوێرەی سەرچاوەكە هۆكاری ئامادەیی فرۆشتنی ڤیداڵ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە یانەی بایرن میونشن لە سەرەتای وەرزی داهاتوو لیۆن جۆریتسكای ئەستێرەی یانەی شالكە و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەدەست دێنێ كە ماوەیەك پێش ئێستا بەفەرمی لەگەڵی رێككەوتبوو.

رۆژنامەكە جەختیشی كردەوە رەنگە ڤیدال بۆ وەرزی داهاتوو روو لە خولی نایابی ئینگلیزی بكات بەهۆی ئەوەی زۆرێك لە یانە گەورەكانی ئەم خولە ئامادەیی گرێبەستكردنیان لەگەڵ نیشان دابوو لەسەرووی هەموشیانەوە یانەكانی چێڵسی و مانچستەر یونایتد.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م