ئارسناڵ بەفەرمی داواكاری پێشكەش بە ئۆبامیانگ كرد

:: PM:06:41:20/01/2018 ‌

یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بەفەرمی دەستەوارەیەكی پێشكەش بە یانەی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی كرد بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ پییر ئێمریك ئۆبامیانگی هێرشبەری گابۆنی.

رۆژنامەی (دەیلی میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: یانەی ئاسناڵ بەفەرمی دەستەوارەیەكی بە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بە یانەی دۆرتمۆند كردووە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئۆبامیانگ.

یانەی ئارسناڵ بڕیاریداوە بۆ پڕكردنەوەی شوێنی ئەلێكسیس سانجێزی هێرشبەری چیلی كە نزیكە پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە بكات، لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستای یاریزاناندا گرێبەست لەگەڵ ئۆبامیانگ بكات.

جێی باسە یانەی بڕووسیا دۆرتمۆند پێشتر رەزامەندی پێشاندابوو لەم زستانەدا ئۆبامیانگ بدات بە یانەی ئارسناڵ، بەڵام بەو مەرجەی دەستەوارەیەكیان بە بەهای 60 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بكرێ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م