وێنە.. مەشقەكانی یانەی هەولێر لە وڵاتی توركیا

:: PM:06:56:20/01/2018 ‌

تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی هەولێر ماوەی 4 رۆژە لە شاری ئەنتاڵیای توركیایە بۆ ئەنجامدانی كەمپێكی مەشق و راهێنان بە مەبەستی خۆ ئامادەكردن بۆ یارییەكانی خولی نایابی كوردستان.

شاندی یانەی هەولێر كە لە 21 یاریزان پێكهاتبوو، هەفتەی رابردوو شاری هەولێری جێهێشت و گەیشتە شاری ئەنتاڵیا، بڕیاریشە لەو كەمپەدا یانەكە 2 یاریی دۆستانە لەگەڵ یانەكانی وڵاتی توركیا ئەنجام بدات.

ماڵپەڕی یانەی هەولێر وێنەی رۆژی سێیەمی مەشق و راهێنانەكانی تیپەكەی لە شاری ئەنتاڵیا بڵاو كردەوە:































وشە - ئامانج ئه‌كره‌م