ژنان پێویسته رۆژانه چه‌ندان خۆراكی ته‌ندروست بخۆن بۆ هه‌بوونی جه‌سته‌یه‌كی جوان و ته‌ندروستییه‌كی باشتر، بۆیه زانایان ده‌ڵین گرینگی‌دان به سیسته‌مێكی خۆراكی ته‌ندروست لای ژنان پێویسته و نابێت پستگوێ بخرێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
shape" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له كۆمه‌ڵێك خۆراكی به‌سوود ده‌كات كه پێویسته ژنان بیخۆن و گرنگی پێ بده‌ن و ده‌ڵێت، له توێژینه‌وه‌یه‌كدا زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه كۆمه‌ڵێك خۆراك هه‌یه سوودی زیاتری بۆ ژنان هه‌یه وه‌ك له پیاوان بۆیه پسپۆڕان ئامۆژگاری ژنان ده‌كه‌ن به‌خواردنی ئه‌م جۆره خۆراكانه‌ی خواره‌وه وه‌ك:
یه‌كه‌م/ سێ‌و: یه‌كێك له میوه به‌سووده‌كانه، چونكه ریژه‌یه‌كی زۆر دژه ئۆكسانی تێدایه و جه‌سته به‌ته‌واوی ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی، هه‌روه‌ها به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆریش ژنان ده‌توانن سوودی لێ وه‌رگرن، چونكه ژه‌هری ناو جه‌سته‌یان ده‌رده‌كات و له‌ناوی ده‌بات.
دووه‌م/ نیسك: یه‌كێكی تر له خۆراكه به‌سووده‌كانه بۆ جه‌سته‌ی ژنان كه ڕێژه‌ی كه‌می كۆلسترۆڵی باشی خوێن له‌ناو لووله‌كانی خوێندا هاوسه‌نگ ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌كی باش له ماده‌ی ئاسنی تێدایه كه رێژه‌ی خوێن له جه‌سته‌دا زیاد ده‌كات و له نه‌خۆشی كه‌م خوێنی ده‌تپارێزێت.
سێیه‌م/ برۆكلین: سه‌وزه‌ی برۆكلین یه‌كێكی تره له خۆراكه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی ژنان، چونكه ئه‌م سه‌وزه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین C و پرۆتین كه پێستی رووخسار ده‌پارێزێت و ده‌وڵه‌مه‌نده به بێتا كارۆتین كه وه‌ك پارێزه‌رێكی جه‌سته كار ده‌كات بۆ دوورخستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی.