توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه كه خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی گێزه‌ر چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و به‌گشتی له چه‌ندان نه‌خۆشی ده‌مانپارێزێت به‌تایبه‌ت نه‌خۆشی شه‌كره، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی گرنگی تێدایه و ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی به‌سوود.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
mannaplus" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی شه‌ربه‌تی گێزه‌ر ده‌كات بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشی شه‌كره و ده‌ڵێت، به‌پێی توێژینه‌وه‌كان كه بۆ شه‌ربه‌تی گێزه‌ر ئه‌نجام دراوه ده‌ركه‌وتووه كه خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی گێزه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه یارمه‌تی جه‌سته‌ت ده‌دات له دژایه‌تیكردنی نه‌خۆشی شه‌كره و هاوسه‌نگكردنی ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م خواردنه‌وه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی كاربۆهیدرایت سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ نه‌خۆشی شه‌كره، چونكه ئه‌م كاربۆهیدرایته یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات له هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی گلوكۆز له خوێندا، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی كات جه‌سته ئه‌م گلوكۆزه به‌كاردێنێت وه‌ك وزه‌یه‌ك بۆ جه‌سته، كه ئه‌مه وا ده‌كات رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا هاوسه‌نگ بێت و دوور بێت له نه‌خۆشی شه‌كره.
له‌م باره‌یه‌وه توێژه‌رانی زانكۆی سدنی له توێژینه‌وه‌یه‌كدا بۆیان ده‌ركه‌وت كه خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی گێزه‌ر زۆر به‌سووده بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشی شه‌كره، چونكه خواردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ربه‌ته به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات له پاراستنی هاوسه‌نگیی شه‌كر له جه‌سته‌دا و نه‌هێشتنی ئه‌م نه‌خۆشییه.