له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پڕۆگرامی واتس ئاپی پڕ به‌كارهێنه‌رترینه، كۆمپانیای واتس ئاپ هه‌ستا به دروستكردنی پڕۆگرامێكی تر هاوشێوه‌ی واتس ئاپه كۆنه‌كه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی كه به‌س بۆ كاری بزنسه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له‌و پڕۆگرامه نوێیه ده‌كات كه كۆمپانیای واتس ئاپ دروستی كردووه و ده‌ڵێت، له‌م چه‌ند مانگه‌ی پێشوودا ئه‌م كۆمپانیایه هه‌ستا به دروستكردنی ئاپێكی نوێ به‌ناوی "واتس ئاپ بزنس"، كه ئه‌م پڕۆگرامه به‌ناوی واتس ئاپ بزنسه، رێگه به كۆمپانیاكان ده‌دات كه له رێگه‌ی پرۆفایله‌كانیانه‌وه خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بگه‌یه‌نن به كڕیارانیان.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌ی روون كردووه‌ته‌وه كه به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن هه‌ردوو جۆری واتس ئاپی ئاسایی و واتس‌اپ بزنس داببه‌زێنن و له هه‌مان مۆبایلدا كاریان پێبكه‌ن، بۆ ئاسانكردنی كاره‌كانیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمپانیای واتس ئاپ هۆشیاری ده‌دات كه ئه‌م به‌رنامه نوێیه له زۆر شوێندا كار ناكات و ئێسته ته‌نیا له وڵاتانی "ئیتاڵیا، مه‌كسیك، ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا"دا كار ده‌كات، به‌ڵام به‌پێی گوته‌ی سه‌رۆكی ئه‌م كۆمپانیایه كه ده‌ڵێت به‌مزووانه یان له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا له هه‌موو دنیادا به‌رده‌ست ده‌بێت.