لە دهۆك پێشانگەیەك لەبارەی 16ی ئۆكتۆبەر كرایەوە

:: PM:08:39:20/01/2018 ‌

هونەرمەندی شێوەكار مەریوان زێندی، لە شاری دهۆك پێشانگەیەكی تایبەت بە رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری رابردوو ساز دەكات و تیایدا كۆمەڵێك تابلۆی تایبەت بەو رووداوانەی ساڵی رابردووی پارێزگای كەركووك و ناوچە دابڕاوەكانی هەرێمی كوردستان دەخاتە روو.

پێشانگەكە كە پێكهاتبوو لە 20 تابلۆی جۆراوجۆر، ئەمڕۆ شەموو لە شاری دهۆك نمایش كران كە هەموویان لەسەر رووداوەكانی كەركووك و خیانەتی رادەستكردنی كەركووك بۆ هێزەكانی عێراق و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و هێزەكانی ئێران بوون.

لە 16ی ئۆكتۆبەری رابردوو سوپای عێراق و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە پاڵپشتی پاسدارانی ئێران و بەیارمەتی باڵێكی ناپاكی ناو یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان هەڵیان كوتایە سەر ناوچە كێشەلەسەرەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراق و كەركووك و خورماتوو و خانەقینیان داگیر كرد، لەو ساتەوە پێشێلكاری لەدژی كورد و سیاسەتی تەعریب لەو ناوچانە بەشێوەیەكی رێكخراو پێڕەو دەكرێت.

دهۆك/ نەوزاد هلۆری











وشە - مه‌حموود ئیسماعیل