كاردینای سپی نوێترین وێنه‌ى بڵاو ‌كرده‌وه‌

كاردینای سپی، خانمه‌ شاعیر و ئەكتەری شاری سلێمانی، له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له ‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، نوێترین وێنه‌ى بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و هه‌وادارانى سه‌رسام ده‌كات.

پێشتریش كاردیناى سپى مه‌رجی هاوسه‌رگیری بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرا كردبوو و گوتى: "ئەگەر ئەو كەسە بێت و پاڵپشتم بێت بۆ هونەرەكەم و لەگەڵم بگونجێت و ئاگای لێم بێت و خۆشی بوێم ئەو كاتە پێم خۆشە هاوسەرگیری بكەم و ژیانێكی تایبەت بۆ خۆم هەبێت، هەركات كەسێكی وام هەڵبژارد ئەو كات ئامادەم هاوسەرگیری لەگەڵ بكەم".

ئەم خانمە لە ماوەی ڕابردوودا گەلێك كاری لە بواری ئەكتەری و نواندندا كردووە، ئەو لە چەندان فیلمی سینەمایی و زنجیرە درامای كوردی بەشدار بووە.

ئەم خانمە ئەكتەرە، یەكێكە لەو ئەكتەرە شۆخانەی كە بە جوانییەكەی خۆی هەوادارانی سەرسام كردووە و توانیویەتی هەوادارێكی زۆر لە دەوری خۆی كۆ بكاتەوە.

كاردینای سپی، خوشكی كریستاڵی گۆرانیبێژە، سەرەتا وەك شاعیر ناوی دەركرد، پاشان چووە نێو كاری نواندنەوە و بەشداری لە چەند فیلمێكدا كردووە و وەك یەكەم كچی كورد كە ماچی لە سینەمادا كردبێ، دەناسرێت.

به گووته‌ی خۆی كاردینای لە یەكیك لە دیمانەكانیدا باسی ئەوەی كردووە، كە ئەو یەكەم ئەكتەری كچە، لە كوردستان ماچ كرا بێت، بۆیە بە شانازییەوە لە زۆر شوێن گوتوویەتی، كە ئەو ماچی هێناوەتە نێو هونەری كوردی و ئەو یەكەم كچە بوێری وەها كارێكی هەبیت.



وشە - محەمەد میران


PM:09:10:20/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 1702 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌