لیمۆ یه‌كێكه له میوه مزره‌كان كه زۆر كه‌س ئاره‌زووی خواردنی ده‌كات و زۆر به‌سووده بۆ ته‌ندروستی جه‌سته، هه‌روه‌ها ئاوه‌كه‌یشی زۆر به‌سووده بۆ جه‌سته و له زۆر كێشه رزگارمان ده‌كات، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ماده خۆراكییه‌كان و ڤیتامینه به‌سووده‌كان.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی ئاوی میوه‌ی لیمۆ ده‌كات و ده‌ڵیت، ئاوی لیمۆ به‌سوودترینه كه چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی ده‌كات و له توێژینه‌وه‌كاندا سه‌لمێنراوه كه ئاوی لیمۆ ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده خۆراكییه‌كان و ڤیتامینه‌كان، بۆیه چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته، هه‌روه‌ها لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی ئه‌م ئاوه ده‌كه‌ین:
*ئاوی لیمۆ چاره‌سه‌ری لاوازیی قژ ده‌كات: توێژه‌ران ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه ئاوی لیمۆ به‌هۆی دژه ئۆكسانه‌كانی ناوی رێگری ده‌كات له هه‌ڵوه‌رینی قژ و لاوازیی قژ، توێژه‌ران ده‌ڵێن ده‌توانێت به به‌كارهێنانی ئاوی لیمۆ قژتان به‌هێز بكه‌ن، چونكه كاتێك ئه‌م ئاوه له قژتان ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ تاڵه‌كانی قژدا تێكه‌ڵ ده‌بێت و توانای به‌رگه‌گرتنی زیاد ده‌كات.
*پێستی وشك شێ‌دار ده‌كاته‌وه: ئه‌گه‌ر حه‌ز به خواردنی لیمۆ ناكه‌ی ئه‌وا ده‌توانیت ئاوی لیمۆ به‌كارنیه‌یه‌نیت بۆ پێستت یان پێستی رووخسارت، چونكه به‌پێی توێژینه‌وه‌كان سه‌لمێنراوه كه ئاوی لیمۆ شێداری بۆ پێست ده‌گه‌رێنێته‌وه و ناهێڵێت چرچولۆچی پێوه دیاربێت و پێست ساف ده‌كات.
*ئاوی لیمۆ چاره‌سه‌ره بۆ ئازاری پێیه‌كان: هه‌ركاتێك هه‌ستت به ئازاری پێیه‌كانت كرد ئه‌وا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كه ئاوی گه‌رم بكه ناو ته‌شتێكه‌وه و ئاوی لیمۆی بۆ زیاد بكه و پێیه‌كانت بخه ناو تێكه‌ڵه‌ی ئاوی گه‌رم و لیمۆكه، دواتر هه‌ست ده‌كه‌ی كه ئازاره‌كانت كه‌مبوونه‌ته‌وه.