خانمە پێشكەشكاری شۆخوشه‌نگی ناوداری كورد (ئەژین ئازاد)، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام نوێترین وێنەی بڵاو کردووه‌ته‌وه و به ستایلێكی نوێوه ده‌ركه‌وتووه، هه‌وادارانی پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌ن ئه‌و وێنه‌یه‌ی بۆ كێ گرتووه و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ناوی چییه؟
خانمە پێشكەشكاری پێشووی کەناڵی کوردسات (ئەژین ئازاد)، نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نامه ئاماژه‌یه‌كی بۆ كه‌سی به‌رانبه‌ری ناردووه، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ناوی كه‌سكه بێنێت و له‌سه‌ری نووسیوه : "پێویستم بە پەنجەرەیەك هەیە، لە ژوورێکی بچووکدا لەو دیووی پەنچەرەکە باران!!و لەم دیو تۆ".
ئه‌و خانمه ئێسته وازی له كاری پێشكه‌شكاری و ڕاگه‌یاندن هێناوه، خه‌ریكی كاری مۆدێله و به هۆی جوانییه‌كه‌یه‌وه ڕۆژانه ڕێكلامی بازرگانی بۆ ماڕكه‌كانی جلوبه‌رگ ده‌كات و ئێسته زۆرترین داوكاری له لایه‌ن بڕانده‌كانه‌وه بۆ ده‌چێت.
بەشێك له هه‌وادارانی پێیان وایە ئەم ستایلەی وێنه‌كه‌ی پێوه گرتووه ئەژین زۆر جوانە و لە ڕوخساری هاتووە، زیاتر له كچێكی وروژێنه‌ر ده‌چێت.
بەشێكی تریش پێیان وایە ئەم ستایلە جوان نییە و خانمان دەبێت قژیان خاو بێت، بۆ ئەوەی سەرنجڕاكێش دەربكەون.
ئەژین ئازاد، پێشتر پێشکەشکاری کەناڵی کوردسات بوو، بەڵام ئێسته کاری مۆدێل دەکات، لەدایک بووی شاری سلێمانییە.