گۆرانیبێژی ناوداری کورد "فرمێسک" لە نوێترین بڵاوکراوەی له ئەکاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی و چه‌ند هاوڕێیه‌كی هونه‌رمه‌ندی بۆ یه‌كه‌مجار بڵاو ده‌كاته‌وه.
فرمێسک، کە بە گۆرانییە خەمناکەکانی ناسراوە، لە ئەکاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی فه‌یسبووك له پۆستیكدا، وێنەیەکی خۆی بە جلی کوردی بڵاو کردووەتەوە، به‌وه‌یش هەوادارانی گەیاندووەتە پلەی سەرسامی، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد "هانى و شەهێن تاڵەبانی"، لە ئاهەنگێک لە وڵاتی ئەڵمانیا دەردەکەوێت.
فرمێسک، ئەو ژنە هونەرمەندەی بە خەندە و ڕووە خۆشەکەی هەمیشە دڵخۆشی بووە بۆ هەوادارانی، ئەو لە نوێترین وێنەیدا پۆشینى کوردی وێنەیەکی لە پێگەی تایبەتی خۆی بڵاو کردووەتەوە.
فرمێسک خەڵکی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، له چه‌ند مانگی ڕابردوو چووه ژیانی هاوسه‌رگیری، بە گۆرانییە خەمناکەکانی ناسراوە و خاوەنی چەندان گۆرانی و کلیپە، دوای بڵاوکردنەوەی کلیپی یەکەمی بە ناوی "مەی"، توانی هەوادارێکی زۆر بە لە خۆی کۆ بکاتەوە و دواتریش چەندان بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپی تری بڵاو کردەوە، کە گۆرانییەکەیش شیعری شاعیری ناوداری کورد "هەژار موکریانی"یە و لە ساڵی 1952 دا شیعرەکەی نووسیوە، فرمێسک کردییە گۆرانی و بە گۆرانی ئەو شیعرە بەرزەی مام هەژاری چڕی. بەڵام ماوەیەکی زۆرە هیچ کارێکی هونەری نییە.