ڤیتامین D یەکێکە لە باشترین و پێویسترین جۆری ڤیتامینەکان بۆ لەشی مرۆڤ لە رووی تەندرووستییەوە، ڕەنگە ئاسایی بێت بەلاتەوە نیشانەکانی کەمی ڤیتامین D پشت گوێ بخەیت، بەڵام ئه‌وه‌ت بیر نه‌چێت ئازارى سه‌ره‌كیى جومگه‌كانت تووش ده‌بێت و له ئاینده ده‌بێت به نه‌خۆشییه‌كى درم بۆت، ره‌نگه بێزاركه‌ریش بێت.
هۆكارى سه‌ره‌كیى نه‌خۆشى جومگه‌كان پزیشكان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه كه‌مى ڤیتامین D ییه له له‌شى مرۆڤدا، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانرێت كه‌مبوونه‌وه‌ی ڤیتامین D چه‌ندین نیشانه‌ی هه‌یه كه تووشی كه‌سه‌كه‌ى ده‌كات ئه‌وانیش:
1- درووستبوونی ئازاری درێژخایه‌نه له جومگه‌كان.
2- تووشبوونى شكانی ئێسك.
3- هه‌ستكردن به خه‌واڵوویی له ڕۆژدا.
4- عارهقهكردنی زۆر.
جومگە، شوێنی بەیەکگەیشتنی دوو یان چەن ئێسکێكه، لە لەشی مرۆڤدا سێ جۆری سەرەکی لە جومگە ھەیە، کە بریتین لە : (جومگەی ریشاڵی- جومگەی کرۆژنەیی- جومگەی سینۆڤیاڵ).
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى، سینۆڤیاڵ ناوپۆشی سێرڤێزی جومگەیە کە لینجاوێک دەڕژێنێتە ناو چاڵی جومگە تا ئێسکەکان بە ئاسانی تێیدا بجووڵێن. وەک: جومگەی ئەندامەکانی دەست و پێ، جومگەکانی سینۆڤیاڵ بە پێی شێوە، بۆ چەند بەش دابەش دەبن: (جومگەی زیناسا- جومگەی لاولاوی- جومگەی کۆندیلی- جومگەی لوولەیی- جومگەی تۆپی).
ڤیتامینD، هەروەها ناسراوە بە ڤیتامینی هەتاو. دەتوانرێت لە تیشكی خۆرەوە یان بەكارهێنانی خۆراك یان بەهێزكەر بەرهەم بهێنرێت. ڤیتامین D گرنگە بۆ كالیسیۆم و مژینی فۆسفۆر، هێشتنەوەی تەندروستی ئێسك و ددان، وە رێگری دەكات لە توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەكو شێرپەنجە و جۆری یه‌كه‌می نه‌خۆشی شه‌كره و رەقبوونی شانەكانی لەش.