هونهرمهندى ناودارى كورد هانى موجتههیدى له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى ئینستاگرام وێنهیهكى نوێى بڵاو كردهوه و بووهته جێى سهرنجى ههوادارانى و ناوهنده هونهرییهكان به شاژنى كوردى ناوى دهبهن بههۆى ئهو جله جوانه كوردیانهى له فیستیڤاڵه جیهانییهكاندا دهیان پۆشێت.
ھانی لە شاری سنە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و ھەر لەو شارەیش گەورە بووە. لە قۆناغی سەرەتاییەوە ھەر لەو شارە خوێندوویەتی تا گەورە بووە، بەڵام ھانی لەگەڵ مناڵەکانی تر جیاواز بووە و ھەر بە تەنیا بووە و ھەر بەتەنیایش یاری کردووە. ھەر لە منداڵییەوە شانۆگەری کردووە و گۆرانی گوتووە وەک ھانی خۆشی دەڵێت ئێستەیش ھەر بە خەیاڵی منداڵییەوە دەژیت، لە قۆناغی سەرەتاییەوە شیعر و پەخشانی نووسیوە و دەستی وێنەکێشانی ھەبووە و ڕۆڵی لە شانۆگەری گێڕاوە، ھانی دەڵێت: "ئەگەر ئێستە من ھونەرمەند نەبوومایە ئەوا سیاسەتمەدار بووم، چونکە ماڵباتهكهم ھەموویان سیاسین.
لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دەستی بە گۆرانیگوتن کردووە. ھانی دەڵێت: "خۆشترین سات لای من ئەو ساتەیە، کە لەسەر تەختەی شانۆ ڕادەوەستم گۆرانی ئەڵێم لەبەردەم ئەو خەڵکەی دانیشتوون."
ھانی بەشداری چەندان فێستیڤاڵی جیھانی کردووە. ھەروەھا چەندان کۆنسێرتی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ئەنجام داوە. بەناوبانگترین ئاھەنگی ھانی ئەو ئاھەنگە بوو، کە لە یادی ٣٦ ساڵەی دامەزراندنییەکێتیی نیشتمانی کوردستاندا بەشدار بوو، کە زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەس لەو ئاھەنگەدا ئامادە بوون لە شاری سلێمانی.