دوای ئه‌وه‌ی عه‌بدولفه‌تاح سیسی رای گه‌یاند كه ئاماده‌یه جارێكی تر بۆ سه‌رۆكایه‌تیی میسر خۆی كاندید بكات، له‌ناو هونه‌رمه‌نداندا خاتوونه ئه‌كته‌ری ناودار نادیه جوندی، رای گه‌یاندووه كه به‌دڵه‌وه پشتگیریی سیسی ده‌كات و پێی وایه ئه‌و توانیویه‌تی ته‌ناهی بۆ وڵاته‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر بكات.
نادیه جوندی كه ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 80 ساڵ، له ناوه‌ندی هونه‌ری و به‌تایبه‌تی له سینه‌مادا به ورووژێنه‌رترین و بوێرترین خاتوونه ئه‌كته‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت، جیاله‌وه‌ی له بواره‌كه‌ی خۆیدا به پێشه‌نگ ناو ده‌برێ.
پێگه‌ی "ئیلاف" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نادیه جوندی له كۆنگره‌ی پشتگیریی سیسی بۆ دووباره خۆی كاندیدكردنه‌وه‌ی به‌شدار بوو. له دوای كۆنگره‌كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده ناوداره رای گه‌یاند، سیسی باشترین كه‌سه كه تا ئێسته توانیویه‌تی ته‌ناهی بۆ وڵاته‌كه‌ی میسر ده‌سته‌به‌ر بكات، هاوكات زۆرترین پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی خزمه‌تگوزاری جێبه‌جێ كردووه، بۆیه پێویسته پاڵپشتی بكرێت.
دواتریش نادیه جوندی ره‌زامه‌ند بوو له‌سه‌ر داوای حزبی میسرییه ئازادیخوازه‌كان بۆ چه‌ندان كۆنفرانسی جه‌ماوه‌ری كه تایبه‌ت ده‌بن به پشتگیریكردنی عه‌بدولفه‌تاح سیسی، ئه‌وه‌یش وه‌ك هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت.
نادیه جوندی كه له ناوه‌ندی هونه‌ریدا ناوێكی زۆر گه‌وره‌یه، چاودێران پێیان وایه رۆڵێكی به‌رچاوی ده‌بێت له پشتگیریكردنی سیسی بۆ ده‌رچوونی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی میسر.
نادیه جوندی له ساڵی 1938 له قاهیره له دایك بووه و له ساڵی 1958ه‌وه هاتووه‌ته ناو دنیای سینه‌ماوه، تا ئێسته 60 ساڵه به‌رده‌وام له چالاكیی هونه‌ریدایه. خاوه‌نی 51 فیلمی سینه‌مایی و شه‌ش زنجیره درامای ته‌له‌ڤزیۆنییه، جیا له ده‌یان شانۆگه‌ری. ده‌یان خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی وه‌رگرتووه.