كۆتینیو یەكەم گۆڵی لەگەڵ بەرشەلۆنە تۆمار كرد

:: AM:10:40:21/01/2018 ‌

هەوادارانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە تاسەوە چاوەڕێی یەكەم بەشداری یاریزانە نوێیەكەیان فیلیپ كۆتینیوی ئەستێرەی بەڕازیلی دەكەن كە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستای یاریزاناندا بە بەهای 160 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی لێڤەرپوول گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا كرا.

هەرچەندە كۆتینیو /25 ساڵ/ زیاتر لە دوو هەفتەیە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە كردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ یارییەكی لەگەڵ یانەكە ئەنجام نەداوە و چاوەڕوانیش دەكرێ یەكەم یاریی لە رۆژی 28ی ئەم مانگە بەرامبەر یانەی دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس لەنێو یاریگەی كامپ نوو بێت.

ئەستێرە بەڕازیلییەكە تا هەفتەی داهاتوو چاوەڕێی نەكردووە و وێنەی تۆماركردنی یەكەم گۆڵی بە درێسی یانەی بەرشەلۆنە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئیسنتگرام) بڵاو كردووەتەوە، بەڵام وێنەكە بەشێوەی راستی نییە و بەڵكو لە یاریی پلەی ستەیشن 2018 وەرگیراوە.

كۆتینیو وێنەكەی لەسەر تۆڕەكە بڵاو كردەوە و لە كۆمێنتێكیشدا نووسیبووی "ئاواتەخوازم ئاهەنگی زۆر بە بۆنەی تۆماركردنی گۆڵ لە یانەی بەرشەلۆنە بگێڕم وەك ئەوەی لە یارییەكانی پلەی ستەیشن ئەنجامی دەدەم".





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م