یه‌په‌گه رایده‌گه‌ینێ چه‌ند مووشه‌كێكى ناوه‌وه‌ى توركیا ده‌كه‌ن و ئاژانسێكى توركیاش پشتڕاستى هه‌واڵه‌كه ده‌كاته‌وه.
چه‌ند سایتێكى نزیك له یه‌په‌گه رایده‌گه‌ینێ شه‌وى رابردوو چوار مووشه‌كى ئاراسته‌ى شارى كیلیشى توركیا كردووه، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوورى سووریا، سایت و په‌یجه نزیكه‌كان له یه‌په‌گه زانیارى له باره‌ى زیانه‌كانى مووشه‌كه‌كانیان ناده‌ن، ته‌نها چه‌ند وێنه‌یه‌كیان بڵاوكردۆته‌وه.
كه‌چى سایتى دۆغانى توركى ده‌ڵێ شه‌وى رابردوو چوار مووشه‌ك ئاراسته‌ى شاره‌كه كراون و ته‌نیا به‌ر ماڵ و شوێنێكى بازرگانى كه‌وتووه، له ئه‌نجامدا ژنێك به پارچه شووشه بریندار بووه.
تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ى ئه‌وه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، ئاخۆ یه‌په‌گه ده‌توانێت جگه له ئاراسته‌كردنى هه‌ندێك مووشه‌ك هیچ كرده‌یه‌كى تر له‌دژى هێزه‌كانى توركیا له‌ودیو سنوور ئه‌نجام بدات.
ئاژانسى هه‌واڵى فرانس پرێس له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى یه‌په‌گه ده‌ڵێ له ئه‌نجامى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى دوێنێى سوپاى توركیا. حه‌وت كه‌س له خه‌ڵكى سڤیل بریندار بوون.
دوێنێ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ركانى توركیا، ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازیى بۆ سه‌ر شارى عه‌فرین راگه‌یاندرا و ناونرا" چله زه‌یتوون".