سه‌رچاوه‌كانی پزیشكی ئاشكرایان كرد، 44 ساڵ به‌ر له ئێسته چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه له یه‌كێك له په‌یمانگه پزیشكییه‌كاندا دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام زانایان ئاشكرایان نه‌كردووه.
ساڵی 1974 له زانكۆی پزیشكی ڤێرجینیا له ئه‌مه‌ریكا، زانایان چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و هۆكاره كرد كه وا ده‌كات به‌رگریی جه‌سته كه‌م بكات و خانه‌كانی مێشك وێران بكات. ویستیان له ڕووی پزیشكییه‌وه بیسه‌لمێنن كه ماده‌ی هۆشبه‌ر ئه‌و شته‌یه كه ده‌بێته هۆی ئه‌و تێكچوونه له جه‌سته‌ی مرۆڤ، تا بیانوویان هه‌بێت بۆ گرتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و جۆره مادانه به‌كار ده‌هێنن و له زیانه‌كانی ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
كاتێك زانایان ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌یان له‌سه‌ر دوو جرج تاقی كرده‌وه، ئه‌نجامێكی زۆر گرنگیان بۆ ده‌ركه‌وت، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌توانێت خانه‌ی تووشبوو به شێرپه‌نجه له‌ناو ببات و خانه سه‌لامه‌ته‌كان بپارێزێت.
بۆچی ئه‌م هه‌واڵه‌یان شاردووه‌ته‌وه؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه به دڵی لێكۆڵه‌ران نه‌بوو، ئاماده نه‌بوون بڵاوی بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو كه ئه‌م ئه‌نجامه نه‌بێته هاندان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشبووی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ن و ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ چاره‌سه‌ر به‌كار نه‌هێنن، له‌به‌رئه‌وه ڕێكخراوه‌كه ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌یان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.