ژنێكی ئه‌مه‌ریكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك ئاشكرای كرد، كه كرێی هه‌موو خه‌رجییه‌كانی ماڵه‌وه‌ی به كچه پێنج ساڵانه‌كه‌ی ده‌دات، شانازیشی پێوه ده‌كات.
سینز ئیڤانز ژنێكی ئه‌مه‌ریكییه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له هه‌ژماری خۆی پۆستێكی بڵاو كرده‌وه، باسی له‌وه كردووه چۆن خه‌رجیی ماڵه‌وه و كرێی هه‌موو شته‌كانی خۆیان به كچه پێنج ساڵانه‌كه‌ی ده‌دات، له كۆتای پۆسته‌كه‌شدا داوای له هه‌موو ژنان كرد كه وه‌ك ئه‌و منداڵه‌كانیان فێر بكه‌ن چۆن پاره خه‌رج بكه‌ن.
له پۆسته‌كه‌یدا باسی كردووه، هه‌فتانه حه‌وت دۆلار ده‌دات به كچه پێنج سالانه‌كه‌ی، به‌ڵام پێی ده‌ڵێت كچم ئێمه پێویستمان به پاره‌یه، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت پێنج دۆلار له‌و حه‌وت دۆلاره‌ی تۆ هه‌ڵگرین، بۆ ئه‌وه‌ی كرێی ئاو، كاره‌با، ته‌له‌ڤزیۆن و خواردنی پێ بده‌ین، دوو دۆلاره‌كه‌ش كه ده‌مێنێت، ده‌توانی به ئاره‌زووی خۆت خه‌رجی بكه‌یت یان كۆی بكه‌یته‌وه.
كچه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه و به ویستی خۆی ڕازی بووه یارمه‌تی دایكی بدات، به‌ڵام ئه‌م پاره‌یه هیچی بۆ كرێ و خه‌رجی ماڵه‌كه‌یان به‌كار نایه‌ت، دایكه‌كه ته‌نیا ده‌یه‌وێت به‌م رێیه سوپرایزێكی درێژخایه‌ن بۆ كچه‌كه‌ی ئاماده بكات، چونكه ئه‌و پاره‌یه‌ی كه كچه‌كه‌ی پێی وایه بۆ كرێ به‌كاری ده‌هێنێت، هه‌مووی هه‌ڵده‌گرێت و له شوێنێكی نهێنی بۆی كۆ كردووه‌ته‌وه تا كه كچه‌كه‌ی ته‌مه‌نی گه‌یشته 18 ساڵ، خاوه‌نی سێ هه‌زار و 380 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بێت و ژیانی گه‌نجێتی به خۆشی پێ به‌سه‌ر ببات.