چین پێشكەوتووترین مۆبایل دەخاتە بازاڕەوە

:: PM:01:37:21/01/2018 ‌

كۆمپانیای "Vivoی چینی دوو نموونەی مۆبایلە تازەكەی لە جۆری V7ی خستەڕوو و تایبەتمەندییەكانی ئەو دوو جۆرە مۆبایلە زۆر ناوازە و بەهێزن و لە بازاڕەكان بە تایبەتمەندییەكانی سەرنجی خوازیارانی مۆبایلی زیرەكی ڕاكێشاوە.

شارەزایان و پسپۆڕانی بواری تەكنەلۆجیا دەڵێن، مۆبایلی ڤی7 بە باشترین تەكنەلۆجیا دروست كراوە و كامێرای پێشەوەی زۆر بەهێزە و كوالێتییەكەی 24 مێگاپێكسلە و یەكێكە لە باشترین كامێراكانی مۆبایلی زیرەك تا ئێستە بەكارهێنرا بێ و خرابێتە بازاڕەكانەوە.


تایبەتمەندییە ناوازەكانی ئەو جۆرە مۆبایلە، بریتین لە پرۆسیسەرێكی جۆری كوالكۆم سناپدراگۆن 450 و خوێنەرەوەی وێنە و گرافێك لە جۆری  Aderno506 ، بە ڕامێكی بەهێز و بە توانای چوار گێگابایت لە جۆری  LPDDR3، توانای هەڵگرتنی میمۆرییەكەی 32 گێگابایتە و دەتوانرێ میمۆری دەرەكیشی پێوە پێوەست بكرێ و تواناكەی بۆ 256 گێگابایت بەرز بكرێتەوە.

شاشەی ئەو جۆرە مۆبایلە بە قەبارەی 5.7 بۆسە و ڕووگە و ڕەهەندەكانی 18:9یە و كوالێتی شاشەكەی ئێچ دی پلەسە و كامێرای پشتەوەیشی تواناكەی 16 مێگاپێكسلە و شوێنی دوو سیمكارت دەگرێ، توانای ئاماژە ناردن و دیاریكردنی شوێن بە تایبەتمەندی گلۆناسە و  تایبەتمەندی جی پی ئێس و ئەی جی پی ئێس و بی دی ئێسی هەیە، توانای پاترییەكەی سێ هەزار میلی ئەمپێرە و دەتوانرێ بە پەنجەمۆر كاری پێ بكرێ، واتە داخستن و كردنەوەی مۆبایلەكە تایبەت بكرێ بە پەنجەمۆری كەسێكەوە و قەبارەكەیشی 139 گرام دەبێت.

سەرچاوە/RT.



وشە - باز ئه‌حمه‌د