لە ئەنجامی ئەو توێژینەوانەی لەسەر مانگۆ ئەنجام دراون، دەركەوتووە زۆرترین كاریگەری لەسەر جەستەی مرۆڤ هەیە و گەورەترین كۆسپ لەبەردەم تووشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرە دروست دەكات.
بەگوێرەی دوا توێژینەوە كە لە لایەن زاناكانی پەیمانگای ئیلینۆیی تەكنەلۆجیا لە شیكاگۆ ئەنجامدراوە و دەركەوتووە، مانگۆ بە ڤیتامین B6 پیریدۆكسینە ، ڤیتامین C ، ڤیتامین E، دەوڵەمەندە، ئەو جۆرە ڤیتامینانە زۆر پێویستن بۆ جەستە و تەندروستی مرۆڤ و بەرگری لەش بەهێز دەكەن و ڕێگە لە نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان دەگرێ و ئۆكسجینی زیانبەخش لە جەستە دەكاتە دەرەوە.
هەروەها ڤیتامین B-6 پیرۆكسینە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی مێشك زیاد دەكات و بۆڕییەكانی خوێن دەپارێزێت و لە جەڵتەی دڵ و نەخۆشییەكانی تری دڵ و سوڕی خوێن دوورتان دەخاتەوە. جیا لەوەیش بەهۆی ئەوەی چەوری لەش لەناو دەبات و وەكو دەرمانی میزكردن وایە، بۆ نەخۆشی شەكرە و گورچیلە سوودبەخشە و گەڵای مانگۆیش زۆر سوودبەخشە بۆ رێگری لە گەشەی خانەی شێرپەنجەیی، چونكە دژە ئۆكسیدێكی زۆری تێدایە.
زانایان دووپات لەوەیش دەكەنەوە، جیا لەو سوودانەی باس كران، مانگۆ سوودی زۆریش بە پێست و مێشك و ریخۆڵەكان دەگەیەنێ و كلۆكۆزی جەستە ڕێك دەخات.