ژنێكی 65 ساڵی ئه‌ڵمانی، به‌و ته‌مه‌نه گه‌وره‌یه‌وه دووگیان بوو به چوار منداڵ، ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕووداوه سه‌رسوورهێنه‌ره‌یه كه له 10 ساڵی ڕابردووه‌وه ڕووی نه‌داوه.
"ئانیگرێت رونیگ" ژنێكی 65 ساڵی ئه‌ڵمانییه، ڕاسته ته‌مه‌نی گه‌وره بووه، به‌ڵام حه‌زی كرد منداڵێكی تری ببێت و گوێی به ته‌مه‌نه گه‌وره‌كه‌ی نه‌دا، به ده‌رزی كرداری پیتێنی ده‌ستكرد لای پزیشكی ئۆكرانیا ئه‌نجام دا.
ئه‌م كاره‌ی بۆ ئه‌وه‌بوو ببێته خاوه‌نی منداڵێكی تر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆی منداڵی هه‌بوو و كچه گه‌وره‌كه‌ی ته‌مه‌نی 44 ساڵ بوو، ئه‌م كرداره پزیشكییه لای هه‌موو وڵاتان ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی %10_20 زیاتر نییه، كه‌چی بۆ ئه‌م ژنه نه‌ك هه‌ر سه‌ری گرت و سه‌ركه‌وتوو بوو، ته‌نانه‌ت كردی به خاوه‌نی چوار منداڵ له جیاتی یه‌كێك.
ئه‌م رووداوه پزیشكه‌كانی به ته‌واوی سه‌رسام كرد و هه‌واڵه‌كه له دنیادا بڵاو بووه‌وه، له لایه‌ن میدیاكانه‌وه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام درا، ئه‌ویش ئاشكرای كرد كه ڕاسته به‌ته‌مای چوار منداڵ نه‌بووه، به‌ڵام بڕیاری دا هیچیان له‌بار نابات و به هیوای ئەوەش بوو هه‌موویان بێنێته دنیاوه و به‌خێویان بكات، ئێستەش بەخێوی کردوون و تەمەنیان وا دەگاتە ساڵێک.