ئه‌مڕۆ دادگاى فیدڕاڵى عێراق رای گه‌یاند، ده‌بێت هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له كاتى خۆیدا بكرێت و دواخستنى په‌رله‌مانیشى به نایاسایى زانى.
ئیاس سامۆك گوته‌بێژى فه‌رمى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌ك كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بڵاو كراوه‌ته‌وه گوتى، "دادگاى باڵاى فیدڕاڵى به‌رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ماده‌ى ده‌ستوورى، بڕیارێكى شرۆڤه‌كردنى (ته‌فسیر) بۆ ماده‌ى 56 له ده‌ستوور داوه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوایه‌ك بووه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له 21/1/2018 هاتووه، به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى دادگا، پابه‌ند بوون به ماده ده‌ستوورییه‌كه راده‌گه‌یه‌نێت بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نێكى نوێى نوێنه‌ران، نابێت گۆڕانكاریى له‌و ماده‌یه بكرێت".
ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى له عێراق، دووپاتى ده‌كاته‌وه دواخستنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامان بۆ ئه‌نجوومه‌نێكى نوێ، لادان ده‌بێت له ده‌ستوور و به‌مه‌ش نایاسایى ده‌بێت.
چه‌ند رۆژێكه په‌رله‌مانتاران له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر واده‌ى هه‌ڵبژاردن رێك ناكه‌ون و به‌شێك له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه كه زۆربه‌یان سه‌ر به لایه‌نى سووننه‌ن، داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، وه‌ك له بڕیاره‌كه‌ى دادگاى باڵاى فیدڕاڵ‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، شرۆڤه‌كردنى بڕیاره‌كه له‌سه‌ر داواى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بووه، تا دادگاكه پرسى دواخستن و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن یه‌كلا بكاته‌وه.
به پێى ئه‌و واده‌یه‌ى پێشتر حكوومه‌ت دیارى كردبوو، له 12 ئایارى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان له عێراق ئه‌نجام ده‌درێت.