لەدوای
دیداری لەگەڵ عەلی شەمخانی سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران،
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ حەسەن رووحانی سەرۆک کۆماری ئێران کۆ بووەوە.
بە
گوێرەی میدیاکانی ئێران نێچیرڤان بارزانی لەم دیدارەدا بە پێویستی زانیوە هەموو لایەنەکانی
عێراق رێز لە دەستووری عێراق بگرن و کیشەکان لە رێگەی دەستوورەوە چارەسەر بکەن.
ئەو،
کردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی بە هەنگاوێکی گرنگی
ئێران بۆ ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکان هەژمار کردووە و داواشی کردووە و پەرە بە
هاوکارییە ئابوورییەکانیان بدەن.
هاوکات
حەسەن رووحانی باسی لە پێوەندی قووڵی نیوان گەلی کورد و ئێران کردووە و پێداگری لە
یەکپارچەیی خاکی عێراقیش کردووە. هەروەها گوتوویەتی هەرێمی کوردستان رۆڵێکی گرنگ
لە سەقامگیری و ئاسایشی عێراقدا دەبینێت.
حەسەن
رووحانیش ئاماژەی بەوە کردووە کە دەبێت هەموو لایەنەکان رێز لە دەستووری عێراق
بگرن و بە گوێرەی دەستوور کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
دوای
گەیشتنی شاندەكەی هەرێمی كوردستان بۆ تاران، ئەمڕۆ یەكشەم دەست بە كۆبوونەوە و
دیدارەكانی سەرۆك وەزیران كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران كرا.
ئەمە
بە یەكەم سەردانی فەرمی بەرپرسێكی باڵای هەرێمی كوردستان بۆ تاران لە دوای
بەڕێوەچوونی ریفراندۆم هەژمار دەكرێت.
جێگەی
باسە دوێنێ شەموو بەر لەوەی نێچیرڤان بارزانی بەرەو تاران بەڕێ بكەوێت، لەبەغدا
لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و ئەمەش سەرەتای كردنەوەی بەستەڵەكی
پێوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لە لایەك و هەولێر و تاران لە لایەكی تر
هەژمار دەكرێت.
بڕیارە
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كەردستان لەو گەشتەیدا بۆ تاران لەگەڵ عەلی لاریجانی سەرۆكی
پەرلەمان و چەندان بەرپرسی باڵای تری ئێران كۆ ببێتەوە.
ئێران
دوای ریفراندۆم سنوورەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان داخست و دواتر لە هاوكاریكردنی
سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ داگیركردنی كەركووك رۆڵی سەرەكی گێڕا.