ئه‌ندامێكی ئۆپۆزسیۆنی سووریا رای گه‌یاند، له‌م كات و ساته‌دا، پێویسته پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ بگه‌ڕێته‌وه رۆژئاوا و په‌یه‌ده ده‌رگه‌ی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكاته‌وه.
فوئاد عه‌لیكۆ نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) به ''وشه''ی راگه‌یاند، ئێسته زیاتر له هه‌موو كاتێك پێویسته پێشمه‌رگه‌ی رۆژ بگه‌ڕیته‌وه رۆژئاوا و ئه‌وانیش به‌رگری له خاك و نیشتمانی خۆیان بكه‌ن، په‌یه‌ده‌ش ده‌رگه‌ی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكاته‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌م جاره، هه‌ردوو به‌ره‌ی هێز له ڕۆژئاوای كوردستان یه‌كهه‌ڵوێست بن و ئامانجیان پاراستنی شاری عه‌فرینه له هه‌موو هێرشێكی سوپای توركیا و ده‌یانه‌وێ به‌یه‌كه‌وه به‌رگری له شاره‌كه بكه‌ن.
عه‌لیكۆ دووپاتی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆنی سووریا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بێت كه توركیا هێرش بكاته سه‌ر عه‌فرین، به‌ڵام ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین و ناشبین.
پێشمه‌رگه‌ی رۆژ له دوایییه‌كانی ساڵی 2011 له گه‌نجه خۆبه‌خشه‌كانی رۆژئاوایی كوردستان دامه‌زرا كه پێشتر ئه‌و گه‌نجانه له‌به‌ر هۆكاری سه‌ربازی زۆری له رۆژئاوا هه‌ڵهاتبوون كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر به‌سه‌ریان سه‌پاندبوو و كۆچبه‌ری هه‌رێمی كوردستان بوون.
ڕۆژی هه‌ینی 19ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر دوای كۆكردنه‌وه‌ی هێزێكی زۆر له پارێزگای هاتای وڵاتی توركیا كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ شاری عه‌فرین، تۆپخانه‌كانی توركیا به‌چڕی ده‌ستیان به بۆردمانی شاری عه‌فرین و گوند و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه كرد، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ ڕووسیا نه‌رمی نواندووه و ئه‌مه‌ریكایش ته‌نیا به لێدوان و قسه‌ی نیگه‌رانی خۆی له ئه‌نجامدانی هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرین ڕاگه‌یاندووه، به‌وهۆیه‌وه له دوێنێوه فڕۆكه‌كانی توركیا به چڕی ده‌ستیان به بۆردمانی ئاسمانی شاره‌كه كردووه و هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌یش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به‌رگری له شاره‌كه ده‌كه‌ن و هه‌رگیز بۆ توركیا چۆڵی ناكه‌ن.
وشه/ كاروان باعه‌درێ