یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین و باوترین نه‌خۆشییه‌كان به‌رزی په‌ستانی خوێنه، هه‌روه‌ها بوونی به‌رزی په‌ستانی خوێن مه‌ترسییه‌كان زیاد ده‌كات له‌سه‌ر ته‌ندروستی و تووشبوونی دڵ به نه‌خۆشیی وه‌ك "جه‌ڵته‌ی دڵ و لاوازیی دڵ"
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
healthline" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له‌و خۆراكانه ده‌كات كه به‌سوودن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رزی په‌ستانی خوێن و ده‌ڵێت، بۆ خۆپاراستن یان چاره‌سه‌ركردنی به‌رزی په‌ستانی خوێن، پێویستمان به پشكنین و ڕێكخستنه له‌لایه‌ن دكتۆر یان ده‌توانی چاره‌سه‌ری خۆت بكه‌ی به‌م ڕێیانه‌ی خواره‌وه كه بریتین له چاره‌سه‌ری سروشتی وه‌ك "رووه‌ك و خۆراكی به‌سوود".
شیر و ماست: شیر زۆر به‌سووده بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رزی په‌ستانی خوێن، چونكه شیر ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی كالیسیۆم و هاوكاری لووله‌كانی خوێن ده‌كات كه فراوانتربن، هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كی كه‌میش چه‌وری تێدایه كه زیانی نابێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی په‌ستان، خواردنی ماست بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه به‌سووده، بۆیه و به‌پێی گوته‌ی توێژه‌ران كه ده‌ڵێن خواردنی ماست بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ڕێژه‌ی به‌رزی په‌ستان %20 كه‌م ده‌كاته‌وه.
سیر: سیر توانای نزمكردنه‌وه‌ی به‌رزی په‌ستانی خوێنی هه‌یه، چونكه واده‌كات بۆڕییه‌كانی خوێن گه‌وره و فراوان بن و پشوو بده‌ن، ئه‌مه‌ش واده‌كات خوێن به ئازادی و ئاسانتر بڕوات، به‌مه‌ش په‌ستانه‌كه‌ت كه‌م ده‌بێته‌وه، تۆ ده‌توانیت سیری تازه زیاد بكه‌یت بۆ زۆر له‌و خواردنانه‌ی حه‌زت لێیانه، ئه‌گه‌ر تامی سیر قورسه بۆت، ئه‌وا ده‌توانیت به‌شێوازی تر به‌كاری بێنیت.