پاش نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، رێگه‌ی نێوان شارۆكه‌ی كفری سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان و شارۆكه‌ی دووزخورماتوو، به‌هۆی دانانی بازگه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ده‌مامكداری نه‌ناسه‌وه داخران.
چه‌ند شایه‌تحاڵێك "وشه"یان ئاگاداركرده‌وه، له رێگه‌ی نێوان شارۆكه‌ی كفری سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان و شارۆكه‌ی دووزخورماتوو كه هاوكات رێگه‌ی هاتوچۆی هاووڵاتیانی سلێمانی و گه‌رمیانه بۆ به‌غدا و هه‌ولێر، چه‌ند چه‌كدارێكی ده‌ماكدار هاتوونه‌ته رێگاكه و له ترسی چه‌كداره‌كان، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به‌و رێگایه‌دا رۆیشتبوون ئاڕاسته‌ی چوونیان به‌ره‌و دواوه گۆڕیوه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شیان گوت، ئه‌و چه‌كدارانه نه‌زانراوه سه‌ر به داعشن یاخود ئاڵا سپییه‌كان، ئۆتۆمبیلیان پێ بووه و سوودیان له بۆشایی نه‌بوونی هێز بینیوه له نێوان كفری و دووزخورماتوو.
بۆ به‌دواداچوونی زیاتر، رائید محه‌مه‌د عه‌بدوڵا فه‌رمانده‌ی فه‌وج له‌ه ێزی به‌رگری فریاكه‌وتن كه هێزی ئه‌وان به به‌راورد به ئاسایش و پۆلیس له‌و سنووره جێگیرن، هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ "وشه" پشتڕاست كرده‌وه و گوتی ئه‌و چه‌كدارانه ئۆتۆمبێلیان پێ بووه و ته‌قه‌شیان به ئاڕاسته‌ی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه كردووه كه به‌نیاز بوون له‌و رێگه‌یه هاتوچۆ بكه‌ن.
زیاتر گوتی، ده‌ستبه‌حێ پۆلیس و سوپای عێراقی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو سه‌عات رێگه‌كه‌یان داخستووه و پاشتریش ئه‌و چه‌كدارانه‌ی بازگه‌یان داناوه به ئاڕاسته‌ی شوێنی نادیار ناوچه‌كه‌یان به‌جێ هێشتوه.
ئه‌و رێگه‌یه كه به سێڕیانی نێوان گه‌رمیان و كه‌ركووك و به‌غداش ناو ده‌برێت، عوزێم به دووزخورماتوو و كفری ده‌به‌ستێته‌وه و رێگه‌ی هاتوچۆی رێبوارانی كوردستانه بۆ به‌غدا.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرینی