سەرۆك بارزانی و كۆسرەت رەسووڵ كۆبوونەوە

:: PM:05:21:21/01/2018 ‌
سەرۆك بارزانی سەردانی كۆسرەت رەسووڵ جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی كرد و هیوای تەندروستی و سەلامەتی‌ بۆ خواست.

ئەمڕۆ یەكشەم 21ی كانوونی دووەم، بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە شاری هەولێر سەرۆك بارزانی بەمەبەستی هەواڵپرسین و دڵنیابوون لە تەندروستی سەردانی  كۆسرەت رەسووڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی كرد.

بەپێی هەواڵەكە، لەو سەردانەدا سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنەوەی كۆسرەت ڕەسووڵی كرد و هیوای تەندروستی و سەلامەتی‌ بۆ خواست.

لەو دیدارەدا هەر دوولا بیروڕایان لە بارەی باردۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و دوا پێشهاتەكان و پرۆسەی سیاسیی كورستان ئاڵوگۆڕ كرد.

كۆسرەت رەسووڵ جێگیری سكرتێری گشتیی یەكێتی چەند مانگێك لەمەوبەر بەهۆی نەخۆشییەك گەیەنرایە نەخۆشخانەكانی سلێمانی دوابەدوای ئەوەی نەشتەرگەرییەكی بۆ كرا ڕەوانەی وڵاتی ئەڵمانیا كرا، چەند هەفتەی ڕابردوو كۆسرەت رەسووڵ گەڕێنرایەوە هەرێمی كوردستان و  بەپێی لێدوانی پزیشكەكانی ئێستە باری تەندروستی جێگیرە.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم