شانۆی كوردی پانكیه‌كان كه له فێستیڤاڵی شانۆی كوردی سه‌قز حه‌وت خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی به ده‌ست هێنا، هه‌ڵبژێردرا بۆ به‌شداریی له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تى فه‌جر له تاران.
ده‌رهێنه‌ری ئه‌م شانۆیه حه‌سه‌ن ته‌ره‌قی یه‌كێك له هونه‌رمه‌ندانی شانۆی كوردستانه كه تا ئێسته نۆ شانۆی له هه‌گبه‌یدا هه‌یه و له ده‌یان شانۆ و به‌رهه‌می سینه‌مایی و دراما وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداریی بووه و به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، نووسه‌ری پانكیه‌كان "سابیر نیكبه‌خت"ه و داڕێژه‌ری رووناكیی "حه‌مید قه‌وامی"، كه زاهد زه‌ندی و سومه‌ییه ره‌حیمی دوو ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ن.
زیاتر گوتى، بابه‌تی شانۆی پانكیه‌كان له سه‌ر ژیانی كۆڵبه‌رانی سه‌ر سنووری رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستانه و ئه‌م شانۆیه رۆژی دووشه‌م دووى ڕێبه‌ندان له هۆڵی "هوونه‌ر" له پایته‌ختی ئێران پێشكه‌ش به لاینگرانی هونه‌ری شانۆ ده‌كرێ.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تى "فه‌جر" گرینگ‌ترین رووداوی شانۆیی ئێرانه كه هه‌ر ساڵه به به‌شداریی چه‌ندین وڵاتی دونیا به‌ڕێوه ده‌چێى.
شانۆ، باوکی ھونەرەکانە و سەرەتایەکەی بۆ سەردەمی یۆنانیەکان (الاغریق) و ڕۆمانییەکان دەگەڕێتەوە، کاتێک کە شانۆ تاکە ھۆکار بووە بۆ دەربڕینی ھونەری لە دوای زۆرانبازی و پێشبرکێکان. لەسەر ئەکتەری شانۆ پێویستە ھێزێکی تایبەتی ھەبێ و بتوانی سەرنجی جەماوەر ڕابکێشی بەدرێژایی کاتی شانۆ. چونکە زۆر جار ڕێڕەوی گەورە ھونەرمەندانی گۆڕیووە لەسەر شانۆ وەک ئەکتەر، بەھۆی بەدەر کەوتنی ھێزی ھێنانە پێکەنینی جەماوەر، کە بەھۆیەوە ڕێڕەوی ژیانیان گۆڕاوە.
شانۆ ھەل و دەرفەتێکی بەیەکگەیشتنی تەواو دروست دەکات و فەراھەم دەکات، لە نێوان ئەکتەر و ئەو بینەرەی کە سوود وەردەگرێ بەپێی دەقی داڕشتراو و جێبەجێکردنی ئەکتەر، بینەران کە کۆمیدیا دەبینن لە دڵەوە پێ دەکەنن ، و ئەگرین لە کاتی بینینی تڕاژیدیا ھیچ ڕێگایێک نییە بۆ بێ ئاگابوون لە ھەڵەکان وە ھیچ بوارێک نییە بۆ دووبارەکردنەوەی.