به‌رپرسێكى گه‌وره‌ى سه‌ربازى له شارى كه‌ركووك سووكایه‌تى به ئاڵاى كوردستان ده‌كات و به شانازییه‌وه ڤیدیۆكه‌یشى له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاو ده‌كاته‌وه.
رائید قوسه‌ی که‌نانی (قصی جلوب حمید الكنانی) فه‌رمانده‌ی فه‌وجی دژه تیرۆری دیاله، له هێزه‌کانی كرده‌وه‌گه‌لی تایبه‌تی عێراق، له شارى كه‌ركووك ڕۆژى 17ى تشرینى یه‌كه‌م، له كاتى چوونه ناو شارى كه‌ركووك سووكایه‌تى به ئاڵاى كوردستان ده‌كات و نیشانه له ئاڵای کوردستان ده‌گرێته‌وه و به فیشه‌ک ده‌یخاته خواره‌وه، سه‌ربازانى ده‌ورووبه‌ریشی به شانازییه‌وه ڤیدیۆكه‌ى تۆمار ده‌كه‌ن.
ئه‌م پارچه ڤیدیۆیه ده‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان درووست كردووه و خه‌ڵكێكى زۆرى تووڕه كردووه، ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه سه‌ربازان و به‌رپرسانى عێراقى سووكایه‌تى به ئاڵاى كوردستان بكه‌ن.
ئێسته له شارى كه‌ركووك هیچ ئاسه‌وارێكى ئاڵاى كوردستان به‌و شاره‌وه نه‌ماوه و به‌رپرسانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه عێراقییه‌كان به پلان سه‌رجه‌م شاره‌كه‌یان پڕكردووه له ئاڵاى عێراق و دیواره‌كانى قوتابخانه‌كانیان به ئاڵاى عێراق وێنه كردووه.
هۆی تێكچوونی دۆخی تەناهی كەركووك و خورماتوو و لە ئەنجامی داگیركاری سوپا و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بوو كە لە ئەنجامی خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەر، گرووپێكی ناو یەكێتی ئەو ناوچانەیان ڕادەستی داگیركەران كرد، ویستیان لە بەرانبەردا بەئاسانی و ئاسایی نەوتی قاچاخ مامەڵە پێوە بكەن و داهاتەكەیشی بۆ خۆیان گل بدەنەوە، بۆ بەرژەوەندیی حزبی خۆیان، ئەو ناوچانەیان فرۆشت و خەڵكەكەیشیان بە تەواوی سەرگەردان و نیگەران كرد، سەدان هەزاریشیان ئاوارە و دەربەدەر كردن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى له‌دواى ئه‌و ڕووداوانه سووكایه‌تییه‌كى زۆرى به ئاڵاى كوردستان كرا، و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه.