كچ و كوڕێكی ده‌زگیراندار، له یاسای ئاین و كولتووری وڵاته‌كه‌یان لایان دا، پێش هاوسه‌رگیری له یه‌كتر نزیك بوونه‌وه، بۆیه له‌به‌رچاو هه‌موو خه‌ڵكدا جه‌ڵد دران.
له وڵاتی ئه‌نده‌نووسیا كه وڵاتێكی تا ڕاده‌یه‌ك ئیسلامییه و له‌سه‌ر كولتوور و بنه‌ماكانی ئاینی ئیسلام ده‌ڕۆن، كچ و كوڕێكی ده‌زگیراندار له شاری ئه‌چێ، چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م پێش ئه‌وه‌ی رێوڕه‌سم و ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان ئه‌نجام بدرێت، له یه‌كتر نزیك بوونه‌وه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه‌ش له پێش چاوی ته‌واوی شاره‌كه‌دا، هه‌ریه‌كه و 20 جار جه‌ڵد دران و سزایان درا.
له كولتووری ئه‌و وڵاته وایه، هه‌ر كه‌سێك پێش هاوسه‌رگیری له كچێك نزیك بێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌زگیرانیشی بێت، ئه‌وا به پێوه‌ندی ناشه‌رعی و زینا پێوان ده‌كرێت، هه‌ردوو لایه‌ن پێویسته سزاكه‌یان به جه‌ڵد وه‌ربگرن.
له سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، دانیشتووی ئه‌و شاره بۆ چه‌ند تاوانێكی گه‌وره سزای جه‌ڵدیان داناوه، ده‌بێت له پێش چاوی ته‌واوی شاره‌كه‌شدا سزای تاوانباران بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه وانه بۆ ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان، ئه‌و تاوانانه‌ش بۆ نموونه زینا، دزی و قوماركردنه.