به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ نزمترین پله‌ی گه‌رمای چاوه‌ڕوانكراوی ئه‌مڕۆی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م نزمترین پله‌ی گه‌رما له پێنجوێن به 2- سلیزی له پارێزگای سلێمانی تۆمار ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌ڤه‌ری كانی ماسی له ده‌ڤه‌ری دهۆك به هه‌مان شێوه پله‌ی گه‌رما ده‌چێته خوار سفری سلیزییهوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، نزمترین پله‌ی گه‌رما له كه‌ركووك و كه‌لار شه‌ش پله‌ی سلیزی ده‌بێت كه به‌رزترین ئه‌مڕۆی شار و شارۆكه‌كانی كوردستانه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ته‌واوی نهخشهكهیه.