به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، گه‌نجێك به ناوى هیتله‌ر له ئه‌نجامى خێرا لێخۆڕینى ئۆتۆمبێل ده‌كه‌وێته رووبارێكه‌وه و پۆلیسیش به‌دواى ده‌گه‌ڕێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى شارى هه‌ولێر رای گه‌یاند، گه‌نجێك به ناوى هیتله‌ر ده‌روێش شه‌وكه‌ت كه ته‌مه‌نى 18 ساڵه، كه‌وتووه‌ته ئه‌و رووباره‌ى كه له رۆژئاواى شارى هه‌ولێره، له ئه‌نجامدا خنكاوه و تا ئێسته‌ش ته‌رمه‌كه‌ى نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
له باره‌ى هۆكارى رووداوه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ڵێ، هۆكاره‌كه به هۆى لێخوڕینى خێراى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى بووه و له ئه‌نجامدا كۆنترۆڵى لێخۆرینى له ده‌ست داوه و كه‌وتووه‌ته رووباره‌كه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیس باسى ئه‌وه‌شى كردووه، له رێگه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان رووداوى له‌م جۆره زۆر دووباره ده‌بێته‌وه و هۆكاره‌كه‌شى خێرا لێخۆرینى ئۆتۆمبێل و ته‌سكیى رێگه‌وبان و قه‌ره‌باڵغى هاتوچۆیه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌وڵێر دووپاتى ده‌كاته‌وه كه گه‌ڕان به‌دواى ئه‌و گه‌نجه به‌رده‌وامه.