هونه‌رمه‌ندى توركى به ره‌چه‌ڵه‌ك كورد، دوێنێ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پاڵپشتى خۆى بۆ ئۆپراسیۆنى چڵه زه‌یتوون راگه‌یاند كه له‌لایه‌ن سوپاى توركیاوه له دژى عه‌فرین ئه‌نجام ده‌درێت.
ئیبراهیم تاتڵیس دوێنێ ئێواره له تۆڕى ئینستگرام وێنه‌ى سه‌ربازێكى توركى داناوه و كه ئالاى توركیاى تێدا ده‌رده‌كه‌وێت. نووسیویه‌تى "هیوام وایه سه‌ربازه پاڵه‌وانه‌كانمان له ئۆپراسیۆنى عه‌فرین سه‌ربكه‌ون، نزاتان بۆ ده‌كه‌ین".
ئیبراهیم كه به ره‌چه‌ڵه‌ك كورده، به یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كانى توركیا داده‌نرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و پێشتر لایه‌نگرى عه‌لمانییه‌كان بوو، به‌ڵام ئێسته پاڵپشتى خۆى بۆ خاكى توركیا و حكوومه‌ته‌كه‌ى ئاكپارتى راده‌گه‌یه‌نێ، دواجاریش پاڵپشتى خۆى بۆ ئه‌و ئه‌و ئۆپراسیۆنه راده‌گه‌یه‌نێ كه توركیا له دژى هێزه كوردییه‌كان له عه‌فرین ئه‌نجامى داوه.
شاری عه‌فرین یه‌كێكه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژئاوای سووریا و سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌بی سووریایه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی سێ هه‌زار و 850 كیلۆمه‌تری دووجایه، به‌گوێره‌ی ئاماری 2010 ژماره‌ی دانیشتووانی زیاتر له 523 هه‌زار كه‌س ده‌بێ و زۆرینه‌ی ڕه‌های دانیشتووانه‌كه‌ی كوردن.