لەكزسی داهاتوو ئەقڵ دەوەستێنێت

:: AM:10:46:22/01/2018 ‌
كۆمپانیای لەكزسی ژاپۆنی لە پێشانگەی دیترۆیت پڕۆژەی دوا ئۆتۆمبێلی پێشكەوتووی خستەڕوو، بەناوی "كروس ئۆفەر" كە یەكێكە لە ناوازەترین و پێشكەوتووترین ئۆتۆمبێلەكان.

دوای سەركەوتنی زۆر و داگیركردنی بازاڕی ئۆتۆمۆبێل لەلایەن كۆمپانیای لەكزسی ژاپۆنی بە ئۆتۆمبێلەكانی LX لەكزس كە بە "مۆنیكا و وەنەشە لە كوردستان ناسراوە"، ئەمجارە كۆمپانیای لەكزسی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، یەكێك لە ئۆتۆمۆبێلە پێشەنگ و پێشكەوتووەكانی دنیا بەرهەم دەهێنێت.

لە دوا پێشانگەی دیترۆیت تایبەت بە بەرهەم و پڕۆژە و پلانی كۆمپانیا زەبەلاحەكانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، لەكزس پڕۆژەی ئۆتۆمبێلێكی نوێی بەناوی LF-1 خستووەتە ڕوو. گوتەبێژ بەناوی كۆمپانیای لەكزس دەڵێ، لەكاتی دیزاینكردنی نموونەی ئەو ئۆتۆمۆبێلە، زۆرترین تایبەتمەندی و بوار بۆ داهێنان بە دیزاینەرەكانمان دابین كرا، بۆیە ئەوان دیزاینێكی ناوازەیان بەرهەم هێناوە و پێشبینی دەكەین سەرنجی هەمووان بەلای خۆیدا ڕابكێشێ.

زیاتر گوتی، دیزاینەرێكی زۆر تایبەت و بێهاوتایە، لایتەكانی زۆر تازە و نامۆن، ڕووی پێشەوە و پشتەوەی هاوشێوەیان نییە، جیا لەوەیش ئەو ئۆتۆمۆبێلە گەورە و فرەوانە و زۆر تایبەتە بۆ خێزانەكان و درێژییەكەی پێنج مەتر دەبێ.

سەرچاوە/RT


وشە - باز ئه‌حمه‌د