ئه‌مڕۆ دووشه‌م سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكدا نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ربڕی و دووپاتی كرده‌وه، به شه‌ڕ و ناكۆكی ته‌نگژه‌كان قووڵتر ده‌بنه‌وه و باشترین ڕێگه چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌یه.
سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، به هێرش و بۆردمانه‌كانی سوپای توركیا و چه‌ند لایه‌نێكی تر بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین و گیان له ده‌ستدان و قوربانیبوونی خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و شاره زۆر نیگه‌رانین.
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی هاتووه، هیوادارین به زووترین كات ئه‌و په‌لامارانه ڕاوه‌ستن و گیانی هاووڵاتییان پارێزراو بێ و چیتر له‌وه زیاتر ته‌شه‌نه نه‌كات و كاره‌سات و ده‌رئه‌نجامی خراپی لێ نه‌كه‌وێته‌وه، به‌پێی هه‌موو ئه‌زموونه‌كانی ناوچه‌كه، به شه‌ڕ و توندوتیژی ته‌نگژه و كێشه‌كان قووڵتر و فره‌وانتر ده‌بن، باشترین ڕێگه ئه‌وه‌یه به‌شێوازی ئاشتیانه چاره‌سه‌ری ته‌نگژه و كێشه‌كانی ناوچه‌كه بكرێت.
ڕۆژی هه‌ینی 19ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر دوای كۆكردنه‌وه‌ی هێزێكی زۆر له پارێزگای هاتای وڵاتی توركیا كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ شاری عه‌فرین، تۆپخانه‌كانی توركیا به‌چڕی ده‌ستیان به بۆردمانی شاری عه‌فرین و گوند و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه كرد، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ ڕووسیا نه‌رمی نوواندووه و ئه‌مه‌ریكایش ته‌نیا به لێدوان و قسه‌ی نیگه‌رانی خۆی له ئه‌نجامدانی هێرش كردنه سه‌ر عه‌فرین ڕاگه‌یاندووه، به‌وهۆیه‌وه له ڕۆژی شه‌موو 20 كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر فڕۆكه‌كانی توركیا به چڕی ده‌ستیان به بۆردمانی ئاسمانی شاره‌كه كردووه و هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌یش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌رگری له شاره‌كه ده‌كه‌ن و هه‌رگیز بۆ توركیا چۆڵی ناكه‌ن.
شاری عه‌فرین یه‌كێكه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژئاوای سووریا و سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌بی سووریایه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی سێ هه‌زار و 850 كیلۆمه‌تری دووجایه، به‌گوێره‌ی ئاماری 2010 ژماره‌ی دانیشتووانی زیاتر له 523 هه‌زار كه‌س ده‌بێ و زۆرینه‌ی ڕه‌های دانیشتووانه‌كه‌ی كوردن.
دوای ئاڵۆزییه‌كانی سووریا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان ڕژێم و خه‌ڵك و وێرانكارییه‌كان كه له 2011ه‌وه ده‌ستیان پێ كرد، عه‌فرین له‌لایه‌ن یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل كۆنتڕۆڵ كرا و بوو به به‌شێك له‌و ناوچانه‌ی كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورد دا به‌ڕێوه ده‌بران و یه‌كێك له كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوا له عه‌فرین بوو، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ ڕێگری له به‌ستنه‌وه‌ی كانتۆنی عه‌فرین به كۆبانێ، له 25ی ئاب/ئۆگه‌ستی 2015 له جه‌رابلووس هێزه‌كانی سنووری سووریایان به‌زاند و ناوچه‌ی جه‌رابلووس و چه‌ندان ناوچه‌ی تریان داگیر كرد.
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" هێزێكی چه‌كداری كوردی سه‌ر به پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده"ن و له ساڵی 2011 له ڕۆژئاوای كوردستان دامه‌زراوه و به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان تا ساڵی 2015 ژماره‌ی چه‌كداره‌كانیان گه‌یشتووه‌ته 45 هه‌زار كه‌س، به‌ڵام دوای ده‌ركردنی یاسای سه‌ربازی زۆره‌ملێ، ژماره‌ی شه‌ڕڤانانیان گه‌یشتووه‌ته 105 هه‌زار كه‌س. ئه‌وان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هاوكاری ده‌كرێن و پێوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌یشیان له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ڕژێمی ئه‌سه‌د هه‌یه، له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ڕۆڵی باڵایان بینیووه له تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش له ڕه‌قه و دێرزوور و ناوچه‌كانی تری سووریا.