رۆناڵدۆ نهێنی لێدانە بەهێزەكانی ئاشكرا دەكات
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە لێدانە بەهێزەكانی ناوبانگییەكی گەورەی پەیداكردووە كە زۆر كەم لە گۆڵپارێزان دەتوانن رووبەڕووی ببنەوە و بەهۆیوە ئەنجامی یارییەكان بۆ یانەی شاهانە یەكلا دەكاتەوە.
رۆناڵدۆ نهێنی لێدانە بەهێزەكانی ئاشكرا كرد و جەختی كردەوە كە هەوادارانی لەنێو یاریگە نازانن ئەو هۆكارانە چین لە پشتەوەی ئەم لێدانە بەهێزانەن.
رۆناڵدۆ لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بە كۆمێنتێك نووسیبووی: ئێوە لەنێو یاریگە لێدانە بەهێزەكانم دەبینن، بەڵام نازانن ئەو كارانە چین كە ئەنجامیان دەدەم بۆ ئەوەی بەمشێوەیە بم.
هەروەها نووسیبووی: رۆژانە چەندان سەعات مەشق و راهێنان دەكەم بۆ ئەوەی لێدانەكانم بەهێزبن، ئەمە جگە لەوەی باشترین سیستەمی خواردن بەكاردێنم.
جێی باسە رۆناڵدۆ ئێستا كێشەی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید هەیە سەبارەت بە مانەوەی لە ریزی یانەكەیدا و بۆ ئەمەش داوا دەكات مووچەكەی زیاد بكەن و بیكەن بە گرانترین یاریزانی جیهان، لەبەرامبەریشدا فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەكە پێیوایە ئێستا كاتی ئەوە نییە داواكارییەكانی ئەو ئەستێرەیان جێبەجێ بكەن.
وشە -
ئامانج ئهكرهم