چۆنیەتیی چارەسەركردنی ئازاری مل

:: PM:02:46:22/01/2018 ‌

ئازاری مل یەكێكە لە گرفتە باوەكان و زۆر كەس تووشی ئەو كێشەیە دەبن، زۆر جاریش ماوە ماوە سەر هەڵدەداتەوە و دووبارە ناڕەحەتتان دەكاتەوە، بۆ ئەوەی لە دەست ئەم ئازارە ڕزگارتان بێ، پێویستە ئەو هەنگاوە سروشتیانە بگرنەبەر، بێ ئەوەی پێویستتان بە پزیشك و دەرمان بێ، خۆتان لە ماڵەوە كۆتایی بەو ئازارە بهێنن.

ئەگەر چارەسەری سروشتی نەبووە هۆی كەمكردنەوەی ئازارەكە لە دوای هەفتەیەك یان ئازارەكە بۆ باڵەكان قاچ یان بڕبڕەی پشت درێژ بێتەوە، ئەوا پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت.

چارەسەری سروشتی بۆ رزگاربوون لە ئازاری مل:
هەرچەندە ئازاری مل بە بەردەوامی ڕوونادات و پچر پچڕە، بەڵام ئەمانە چەند چارەسەرێكی سروشتین بۆ ڕزگاربوون لەم ئازارە.

یەكەم:ڕاگری مل بەكاربهێنە، زۆر كات ئازاری مل بەهۆی كاركردنی زۆرەوە دروست دەبێت ڕاهێنانێكی سادە وەكو پێچانی مل و وەستانی لە بارێكی ڕێكدا وەكو كردنی یۆگا دەتوانێت بە شێوەیەكی سروشتی ئازاری مل چارەسەر بكات، بەكارهێنانی ڕاگر یارمەتی ڕێكبوونەوەی مل دەدات و ڕێگە لە سووڕانی دەگرێت.

دووەم: سەهۆڵ، بەكارهێنانی سەهۆڵ هەڵئاوسان كەم دەكاتەوە و باشتر وایە لەكاتی دانیشتندا كیسەیەك سەهۆڵ بخەیتە سەر ملت یان لە دەوری ملت بە پارچەیەك بیبەستە بەم شێوەیە ئازار و هەڵئاوسان كەم دەكاتەوە.

سێیەم:بەكارهێنانی گەرمی، دەتوانیت راستەوخۆ دوای بەكارهێنانی سەهۆڵ گەرمی بەكاربهێنیت ئەویش لە ڕێگەی ئەو سەرینانەی كە گەرم دەكرێن بەتایبەتی بۆ شان و مل بەكاردەهێنرێت، ئەم گەرمییە یارمەتی حەسانەوەی  ماسوولكەكان دەدات و ڕێگە لە دروستبوونی ئازاری مل دەگرێت.

چوارەم: سەرینی گونجاو بەكاربهێنە، بەكارهێنانی سەرینی هەڵە دەتوانێ چەندان كێشە بۆ بڕبڕەكانی مل دروست بكات، باشتروایە ئەو سەرینەی بەكاری دەهێنیت نەرم بێت و توانای جوڵەی زیاتر بێت، ناكرێ زۆر نزمیش بێ، پێویستە بەرزی سەرینەكە لەگەڵ بەرزی شانتدا یەك ئاست بێت، بۆ ئەوەی ملت تووشی چەمانەوە نەبێت.

سەرچاوە/care2


وشە - ئاوات ئازاد