سێ پردی شاره‌دێی دینارته، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر كۆنن و كه‌ڵكی هاتوچۆیان نه‌ماوه، خه‌ریكه تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌ته‌قێنن و مه‌ترسی ده‌خه‌نه ژیانی شۆفێره‌كانه‌وه.
له شاره‌دێی دینارته سێ پردی كۆن له‌سه‌ر ڕووباری گه‌لیی زنتا هه‌ن، كه ڕێی گه‌لی زنتا و شارۆكه‌ی ئاكرێ به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، ڕۆژانه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه و گه‌شتیاران هاتوچۆی پێدا ده‌كه‌ن، كه‌چی له‌به‌ر كۆنبوون خه‌ریكه داده‌ڕمێت، چه‌ندان جاریش زیانی به ئۆتۆمبێله‌كان گه‌یاندووه و تایه‌ی ته‌قاندوون، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی زۆری بۆ سه‌ر ژیانی شۆفێر و سه‌رنشینكه‌رانی دروست كردووه.
له‌باره‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ش "موسڵیح تاهیر" كه یه‌كێكه له‌و شۆفێرانه‌ی شاره‌دێی دینارته و به‌رده‌وام به‌و ڕێیه‌دا هاتوچۆ ده‌كات، به "وشه"ی گوت: "ئه‌و پردانه له ده‌وروبه‌ری ساڵی 1960 دروست كراون، تا ئێسته هیچ نوێكارییه‌كی تێدا نه‌كراوه و خه‌ریكه به ته‌واوه‌تی كۆن ده‌بێت، تا ئێسته چه‌ندان تایه‌ی ئۆتۆمبێلی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ته‌قاندووه، هه‌ر ئه‌مه‌شه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ردانیكه‌رانی خه‌ڵك بۆ ده‌وروبه‌ری دینارته كه‌م بێته‌وه".
"برقی عه‌بدوڵا" كه ئه‌ویش هاووڵاتییه‌كی نزیك گه‌لی زنتایه، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه ئه‌و ڕێیه‌ی پرده‌كانی به‌سه‌ره‌وه‌یه، رێیه‌كی گرنگ و پێویسته بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان، چونكه ڕێی پێكه‌وه به‌ستنی شارۆكه‌ی ئاكرێیه به بارزان و دینارته، هه‌روه‌ها دانیشتوانی زیاتر له 200 گوند بۆ هاتوچۆكانیان پێویستیان پێیه‌تی.
ئه‌ندازیار "محه‌مه‌د سه‌عید عه‌بدولكه‌ریم" به‌ڕێوه‌به‌ری پاراستنی رێگه‌وبانی شارۆكه‌ی ئاكرێ به "وشه"ی راگه‌یاند، "پێشتر شوفێران گله‌یییه‌كی زۆریان له‌سه‌ر ئه‌و پردانه هه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایییه‌وه نه‌مانتوانی پرده‌كان له ئاسنه‌وه بكه‌ینه كونكرێت، ئێسته ته‌نیا ده‌توانین پرده‌كان دووباره چاك بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی شوفێران سه‌لامه‌ت بن".
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، له به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه، ئه‌و پردانه بڕووخێنن و سه‌رله‌نوێ سێ پردی تری نوێ و فراوان دروست بكه‌ن.
ئاكرێ/ نه‌وزاد هلۆری